Sefa Şahin
28 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە ئاسماندا سووتەمەنییان بۆ فڕۆکەیەکی ناتۆ دابینکردووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی:
"فڕۆکەیەکی ناتۆ کە لە ئەڵمانیا-وە بەڕێکەوتبوو، لەلایەن فڕۆکەیەکی گوێزەرەوەی سووتەمەنی سەربە هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا، سووتەمەنی بۆ دابینکرا. بەم کارەش بۆ یەکەمجار بەشەو لە ئاسماندا سووتەمەنی بۆ فڕۆکەیەکی ناتۆ دابینکرا".
لەگەڵ ئەم تویتەدا، گرتەی ڤیدیۆیی ساتی گواستنەوەی سووتەمەنییەکەش بڵاوکراوەتەوە.