Yılmaz Kazandıoğlu
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
هەکاری - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو کە لە لایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە لەسەر رێگەک لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا سەر بە پارێزگای هەکاری چێنرابوو، هاوسەری سەربازێک و منداڵێكی تەمەن ١١ مانگ گیانیان لەدەستدا کە لە نێو ئۆتۆمبیلێکی تایبەتدا بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، ئەو ئۆتۆمبێلە تایبەتەی کە هاوسەری سەربازێک شۆفێری بووە، لە کاتی تێپەڕینی بە شارەدێی بویوکچیفتلیکدا سەر بە شارۆچکە یوکسەکۆڤا، بۆمبێکی چێنراو پێیدا تەقێنراوەتەوە کە پێشتر لە لایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە چێنرابوو.
ئاماژە بەوەشدەکرێت کە بەهۆی تەقینەوەکەوە دەستبەجێ شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا کە هاوسەری سەربازێکە و منداڵە ١١ مانگییەکەی دوای ئەوەی کە بەسەختی برینداردەبێت بۆ نەخۆشخانەی گشتیی یوکسەکۆڤا دەگوازرێتەوە و لەوێ گیان لەدەستدەدات.
هاوسەر و منداڵی سەربازەکە بەمەبەستی سەردانکردنی سەربازەکە لە پارێزگای ئوشاکەوە هاتبوونە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا و لە گەڕانەوەیاندا بۆمبەکە پێیاندا تەقێنراوەتەوە.
ئۆپەراسیۆنەکان بەمەبەستی لە چالاکی خستنی تیرۆریستان لە ناوچەکە درێژەیان هەیە.