Sarp Özer,1 23
22 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "تێكڕا باس له 17 هه‌زار تیرۆریست ده‌كه‌ین كه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌رمان، له‌وانه‌یش له‌ناوخۆی وڵات 750-1000 تیرۆریست هه‌یه. سێ هه‌زار له باكووری عێراق و 13 هه‌زاریش له سووریا كه یه‌په‌گه‌ن و به په‌كه‌كه‌یان ده‌زانین".
خولوسی ئاكار له وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی راگه‌یاندنه‌كان له ئه‌نقه‌ره له میانی خوانی به‌ربانگدا كۆبووه‌وه و باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌باره‌ت به دوایین ئاماری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌م زانیاریانه‌ی خسته‌ڕوو:
"تێكڕا باس له 17 هه‌زار تیرۆریست ده‌كه‌ین كه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌رمان، له‌وانه‌یش له‌ناوخۆی وڵات 750-1000 تیرۆریست هه‌یه. سێ هه‌زار له باكووری عێراق و 13 هه‌زاریش له سووریا كه یه‌په‌گه‌ن و به په‌كه‌كه‌یان ده‌زانین. به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له 24ی ته‌مووزی 2015ه‌وه ده‌ستیان پێكردووه تا ئه‌مڕۆ، ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له چالاكی خراون 15 هه‌زار و 166ه. له‌و تیرۆریستانه‌ش حه‌وت هه‌زار و 903یان له‌ودیو سنوور له باكووری عێراق له چالاكی خراون. ئه‌وه‌یش له‌سه‌دا 15ی له چالاكی خراوان پێكده‌هێنێت. له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین له ده‌ره‌وه تیرۆریست زیاتره. ده‌بینین كه ئه‌وانه‌ی ناوه‌وه توركیایان جێهێشتووه. ئێمه زۆر رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی هه‌موو دراوسێیەكانمان ده‌گرین به‌تایبه‌تی عێراق. چاومان له خاكی كه‌س نییه، به‌ڵام ده‌شڵێین كه رێگه ناده‌ین هیچ كه‌سێك له‌و خاكه‌وه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵات و گه‌له‌كه‌مان دروست بكات".
"هه‌تا تیرۆریستان له شنگال بن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له دۆسته عێراقیيهكانمان ده‌كه‌ین تێگه‌یشتنیان هه‌بێت له‌گه‌ڵمان. تاكه ئامانجی ئێمه له چالاكی خستنی تیرۆریستانه. ده‌بینین هه‌ندێ لێدوانه‌كانمان له‌باره‌ی تیرۆریستان له سووریا و باكووری عێراق ده‌شێوێنن. به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌وانه راست نین. ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانمان نییه، كورده‌كان و توركه‌كان وه‌ك گۆشت و نینۆك وان، هه‌مان خاك و هه‌مان نانیان به‌شكردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شتێكی له‌و شێوه‌یه له ئامانجماندا نییه، هه‌میشه گوتومانه كه تاكه ئامانجمان له چالاكی خستنی تیرۆریستانه. له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوونین. له‌به‌رئه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ له چالاكی خستنی تیرۆریستان له سووریا و باكووری عێراق".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سوودبه‌خشیان له‌گه‌ڵ موخاته‌به عێراقییه‌كان له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه ئه‌نجامداوه و گوتی: "چاوه‌ڕوانین له رۆژانی داهاتوودا ئه‌وه درێژه‌ی هه‌بێت".