Sarp Özer,Ramal Abdullah Mahmood
23 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2019
كلیس – AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی، ئومیت دوندار، یه‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه له خاڵی سفری سه‌ر سنووری سووریا‌ن.
ئاكار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی وڵاته‌كه‌ی، ئومیت دوندار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا كۆبووه‌وه.
ئاكار به یاوه‌ری گوله‌ر و دوندار گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌نتاب. له‌وێشه‌وه به فڕۆكه‌ی سه‌ربازی به‌ره‌و یه‌كه‌كانی سه‌رسنوور به‌ڕێ كه‌وتن.
ئاكار و شاندی یاوه‌ری یه‌كه‌كانی توركیایان به‌سه‌ر كرده‌وه كه له خاڵی سفری سه‌ر سنووری سووریا‌ن و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانیش كۆبوونه‌وه.