Sarp Özer
12 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2020
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند ''بە ھۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-١٩) لە بارەگا و یەکەکاندا رێوشوێنمان گرتووەتەبەر. دیداری دەرەوەی وڵات و چوونی شاندەکانمان بۆ دەرەوەی وڵات سنووردارکردووە''.
ئاکار گوتیشی: ''تا ماوەیەکی دیاریکراو سەربازانیش وەک خوێندکاران و فێرخوازان لە خوێندنگە و ناوەندەکانی مەشقدا مۆڵەتی کۆتایی ھەفتەیان نابێت''.
خولوسی ئاکار سەبارەت بە ئاگربەستەکەی ئیدلب گوتی: "گفتوگۆکان لەگەڵ شاندی سەربازیی رووسیا بەردەوامە. بەشێوەیەکی بەرچاو رێککەوتن کراوە''.