Hasan Namlı
28 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2019
دیاربەكر - AA
ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە لە دیاربەكر ئەنجامدرا و تیایدا پێنج تیرۆریستی پەكەكە لە چالاكی خران، كۆتایی هات.
بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای دیاربەكر، ئەو ئۆپەراسیۆنەی 23ی نیسان لە نێوان شارۆچكەكانی لیجە و قوڵپ سەربە پارێزگای دیاربەكر و شارۆچكەی گەنج سەربە پارێزگای بینگۆل، بۆسەر تیرۆریستانی پەكەكە دەستپێكرابوو، شەوی رابردوو كۆتایی هاتووە.
دوێنێ لە سنووری گوندی یاڵمل سەربە شارۆچكەی لیجە و كێڵگەكانی هەڤسەل، پێنج تیرۆریست لە چالاكی خران. لە ئەنجامی پێكدادانەكاندا، سێ كارمەندی ئەمنی بەسووكی برینداربوون.