Bestami Bodruk,Ramal Abdullah Mahmood
27 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2019
دیاربه‌كر – AA
دیاربه‌كر به پرده مێژووییه‌كانی سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ خۆی راده‌كێشێت.
شاری دیاربه‌كر كه ناوی دیوار، باخچه‌كانی هه‌ڤسه‌ل، مزگه‌وت، كڵێسا، خان، ماڵ و بازاڕه مێژووییه‌كانی له لیستی میراتی كلتوری جیهانیدا تۆمار كراون به پرده دێرینه‌كانی هێنده‌ی دیكه سه‌رنجی گه‌شتیاران به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت.
پردی ماڵابادی و پردی ئۆنگۆزلو كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری دیجله و خراونه‌ته لیستی كاتی میراتی كلتوری جیهان یونسكۆ له یه‌كه‌م رۆژی ناساندنیان به "گه‌واهیده‌رانی مێژوو: پرده‌كان" له‌گه‌ڵ ١١ پردی دیكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاری؛ به گه‌رمی پێشوازی له میوانان ده‌كات.
- "درێژترین پردی به‌رد كه‌وانه‌یی له جیهان"
پردی ماڵابادی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر چۆمی باتمان له قه‌زای سیلڤان درێژترین پردی به‌رد كه‌وانه‌ییه له جیهان و درێژیه‌كه‌ی ٤٠ مه‌تر و ٨٦ سانتیمه.
پردی ئۆنگۆزلو له ١٠٦٥ له‌لایه‌ن مهڕوانییهكانهوه به رهشهبهرد دروستكراوه. درێژی پرده‌كه ١٧٨ مه‌تره و فراوانترین مه‌ودای كراوهشی ده‌گاته ١٥ مه‌تر.