Ayşe Yıldız,Leyla Ataman Koyuncuoğlu,Murat Yolcu
04 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2017
وەزیری دەروەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی بڕیاری تاکلایانەی گشتپرسی بۆ ئەوەی کەرکووک بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "تورکمانەکانی کەرکووک بە تەنها نین و بە تەنهاش نامێننەوە. رێگە نادەین ئاوا بەپەلەپڕووزە تێبپەڕێنرێت. بەڵام لەو رەوشە ئاڵۆزەدا قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە، بۆ داهاتووی عێراق و ئیدارەی هەرێم باش نابێت".
چاوش‌ئۆغڵو له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسپارتا، سه‌ردانی پارێزگاری شاره‌كه‌ی كرد و دواتر له‌بینای پارێزگا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و سه‌باره‌ت به كه‌ركووك و هێرشه‌كانی ئه‌سه‌د له سووریا دوا.
- "ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌دات حكوومه‌تی به‌غدایه"
بڕیاری تاکلایانەی گشتپرسی بۆ ئەوەی کەرکووک بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان، وه‌بیری چاوش‌ئۆغڵو هێنرایه‌وه و له‌وباره‌وه ناوبراو گوتی، ئه‌و بڕیاره بڕیاری هاوبه‌شی هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك نییه.
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركووك به‌شدارنه‌بوون له بڕیاره‌كه‌دا و گوتی،"ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بڕیاره‌كه‌ی ئێره بكه‌ین، پارێزگای كه‌ركووك ناڵێت با ریفراندۆم ئه‌نجامبدرێت. ده‌سه‌ڵاتی بڕیارێكی له‌و جۆره‌شی نییه. به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی كه عه‌ره‌ب و توركمان تێیدا به‌شدارنین، له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌ڵێت، لێره له‌باره‌ی ئاینده‌وه ریفراندۆم ئه‌نجامبده. لێره‌دا ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌دات حكوومه‌تی به‌غداده. واتا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ناتوانێت لهوخۆیهوه بڕیارێكی له‌وجۆره بدات. به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه كه لێره‌دا شتێك له‌ئارادایه. له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و هه‌نگاوانه، به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی عێراقدا، ئایندهی عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. لیره‌دا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و سه‌ختیی دیكه له‌ئارادایه. به‌داخه‌وه جه‌مسه‌رگیری هه‌یه له‌وڵاته‌كه‌دا. له‌سه‌رده‌می مالیكییه‌وه جه‌مسه‌رگیریی شیعه و سونه دروستبووه. له‌ئێستادا ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌نگاوی هه‌لپه‌رستانه‌یه. ئه‌مه راست نییه. ئه‌مه‌مان به‌ڕوونی به‌خۆیشیان گوتووه. وه‌ك ده‌زانن ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق هات و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانمان كۆبووه‌وه. هه‌میشه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ توركمانی عێراق و سووریا هه‌یه و پشگیرییان ده‌كه‌ین. تورکمانەکانی کەرکووک بە تەنها نین و بە تەنهاش نامێننەوە. رێگە نادەین ئاوا بەپەلەپڕووزە تێبپەڕێنرێت. بەڵام لەو رەوشە ئاڵۆزەدا قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە بۆ داهاتووی عێراق و ئیدارەی هەرێم باش نابێت".
هه‌روه‌ها چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە هێرشی کیمیایی رژێمی ئەسەد لە خان شەیخون لە ئیدلب دوا و گوتی، ''ئەمە تاوانی دژە مرۆڤایەتییە و دەبێت سزای هەبێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە پێشتریش هێڵی سوور بەزێنراوە و خۆرئاوا گوێی خۆی لێ خەواندووە، هاوکات وانەی مافەکانی مرۆڤ بەوانی دیکە دەڵێنەوە، دڵنیام هەوڵی پەردەپۆشکردنی ئەمەش دەدەن. ئەمە بەلای ئێمە جێگەی قبووڵکردن نییە. رەنگە ببێتە مایەی فەوتاندنی هەموو پرۆسەکەش''.