Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2016
سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم رایگەیاند: "چۆن قه‌یرانی سووریا چاره‌سه‌رده‌كه‌ین؟ دوو مه‌رجی گرنگمان هه‌یه، ده‌بێت یه‌كپارچه‌یی خاكی توركیا و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بپارێزرێت".
یڵدرم له‌میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی، باسی له پێشهاته‌كانی سووریاش كرد.
یڵدرم گوتیشی: "له‌سووریا 500 هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌دات، ده‌ڵێن ئه‌وێ بۆ تۆ و ئێره‌ش بۆ من، سێ ملیۆن كه‌س دێنه توركیا، ده‌ڵێن نابێت بجوڵێنه‌وه، دواتریش ده‌ڵێن جیهان به دادپه‌روه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین".
یڵدرم ئاماژه‌ی به به‌رپرسیارێتیی توركیا له ناوچه‌كه‌دا كرد و رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بهرپرسیارێتییانهدا.
ناوبراو راشیگه‌یاند، توركیا له‌گه‌ڵ رووسیا و ئیسرائیل‌دا چۆن كێشه‌كانی چاره‌سه‌ركردووه، به‌هه‌مان شێوه له سووریا و عێراقیش كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
یڵدرم لە درێژەی گوتەکانیدا رایگەیاند: ''چۆن چارەسەری دەکەین؟ دوو مەرجی گرنگمان هەیە؛ یەکێکیان ئەوەیە کە یەکپارچەیی خاکی تورکیا و یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزرێت. شتێکی لەو جۆرە کە 'خۆرئاوا بدەمە تۆ، باشوور بدەمە ئەو و خۆرهەڵات بدەمە کوردەکان' هیچ شتێکی لەوجۆرە نابێت. کێ ماڵی کێ دابەش دەکات؟ ماڵی کێ دەدەیت بە کێ؟ واز لەمانە بهێنە. بە بۆچوونی ئەوەی 'با ئێمە لێرە دەوڵەتێکی کوردی سازبکەین، بەو جۆرەش لەنێوان تورکیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا پێکهاتەیەکی کوردی بوونی دەبێت' کێشەکانی ئەم ناوچەیە چارەسەر ناکرێت. ئەوانەی کە شارەزای کێشەکانی ئەم ناوچەیەن، وڵاتەکانی ناوچەکەن. هەر لەبەر ئەوەش ئێران و تورکیا شارەزاترین وڵاتەکانی ئەم ناوچەیەن، باشترین چارەسەری کێشەکەش لای ئەمانە. ئەگەر ئەمریکا، رووسیا و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، خوازیاری چارەسەر بن، ئەوا بەدڵنیاییەوە چارەسەر دەستەبەر دەبێت. یه‌ك پارچه‌یی خاكی سووریا ده‌پارێزرێت، هه‌موو هاووڵاتیانی سووریا به عه‌ره‌ب، كورد، نوسه‌یری، شیعی و سوننیه‌وه ده‌بنه خاوه‌نی قه‌ده‌ری ئه‌و وڵاته. واتا حكوومه‌تێك نایه‌ته ئاراوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بگه‌رایی بێت. پاش یه‌كلابوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه هیچ هۆكارێك نییه تا دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌بێت. توركیا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیدا هه‌موو كارێكی پێویست ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت. دڵنیام له‌وه‌ی له مانگه‌كانی داهاتوودا پێشكه‌وتنێكی وه‌ها ده‌بینین كه شایه‌نی تۆمار كردن بێت".