Ramal Abdullah Mahmood
04 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان: "ئه‌و سپارده‌ی له‌سه‌ر شانمانه به‌م جۆره‌یه، مزگهوتهكانمان زیندهكهینهوه كه نیشانه‌ی ئایینهكهمانن. چ مزگه‌وته‌كه یان ئه‌و بورجه‌ی كاتژمێره‌كه، به‌ڕاستی زۆر جوانن. ئیشائه‌ڵڵا كۆشكی یڵدز سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌ر به‌وه ناوه‌ستین، ئێستا مزگه‌وتێكیش كه ده‌بێت به‌رهه‌مێكی مێژوو، له چامڵجا دروست ده‌كه‌ن. مزگه‌وته‌كه ئینشائه‌ڵڵا له‌ماوه‌ی ساڵێك بۆ ساڵ و نیوێكی دیكه ته‌واو ده‌بێت".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە کردنەوەی مزگەوتی Yıldız Hamidiye گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئه‌و سپارده‌ی له‌سه‌ر شانمانه به‌م جۆره‌یه، مزگهوتهكانمان زیندهكهینهوه كه نیشانه‌ی ئایینهكهمانن. چ مزگه‌وته‌كه یان ئه‌و بورجه‌ی كاتژمێره‌كه، به‌ڕاستی زۆر جوانن. ئیشائه‌ڵڵا كۆشكی یڵدز سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌ر به‌وه ناوه‌ستین، ئێستا مزگه‌وتێكیش كه ده‌بێت به‌رهه‌مێكی مێژوو، له چامڵجا دروست ده‌كه‌ن. مزگه‌وته‌كه ئینشائه‌ڵڵا له‌ماوه‌ی ساڵێك بۆ ساڵ و نیوێكی دیكه ته‌واو ده‌بێت. باب و باپیرمان شه‌ره‌فمه‌ندبوون به‌وه‌ی بوونه‌ته قاره‌مانی ئه‌و خه‌باته‌ی له شه‌ڕی خاچپه‌رسته‌كانه‌وه به‌رده‌وام بووه. ئه‌وانی ئه‌مڕۆش په‌لاماری گه‌ل و وڵاتمان ده‌ده‌ن، سه‌رنج بده‌ن سه‌ره‌تا په‌لاماری پهرستگاكانمان ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر بەبیریتان بێته‌وه له شه‌وی 15ی ته‌مووزدا مزگه‌وته‌كه‌ی نێو سه‌رۆكایه‌تیی هێزه تایبه‌ته‌كان و مزگه‌وتی گه‌ل له‌نێو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا به فڕۆكه بۆردومان كران. ژماره‌یه‌كی زۆری مزگه‌وته‌كانی ئیستانبوڵ كه سه‌ڵایان تێدا ده‌خوێنرا، له لایه‌ن كوده‌تاچییه‌كانه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا. له ئیزمیریش په‌لاماری مزگه‌وتێك درا كه سه‌ڵای لێ خوێندرابوو. هه‌موو ئه‌مانه رێكه‌وت نین. ئه‌وانه ده‌زانن تا بانگ بێ ده‌نگ نه‌كه‌ن، ئاڵاكان دانه‌گرن، ناتوانن وڵاته‌كه‌مان داگیربكه‌ن، بۆیه ئه‌مانه ده‌كه‌نه ئامانج".