Hüseyin Demirci
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
قه‌رس - AA
باڵنده‌ی له‌قله‌ق كه به هه‌وڵده‌ری وه‌رزی به‌هار له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، ئه‌مساڵ زوو روویكرده ناوچەکانی پارێزگای قه‌رس.
له شارۆچكه‌ی سه‌لیم سەر بە پارێزگای قەرس، له‌قله‌قێك كه له‌ناو زۆنگاوێكدا به‌دوای خواردندا ده‌گه‌ڕا بووه مایه‌ی سه‌رنجی هاووڵاتییان، پاشان فڕی و له‌چاو دیارنه‌ما.
باڵنده‌ی له‌قله‌ق به هۆی ئه‌وه‌ی له مانگی ئاداردا ده‌رده‌كه‌وێت به هه‌واڵده‌ری وه‌رزی به‌هار داده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه بینینی له مانگی شوباتدا بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج.
یه‌كێك له دانیشتوانی شارۆچكه‌كه بە ناوی ئاچهیلا ده‌میرچی باسی له‌وه كرد كه ئه‌مساڵ وه‌رزی زستان به به‌راورد به ساڵانی پێشوو زۆر زووتر تێپه‌ڕیوه و گوتی: "به‌گشتی مانگی ئادار له‌قله‌قه‌كان له‌م ناوچه‌یه ده‌بیندرێن. له‌به‌رئه‌وه بینینی له‌قله‌ق له مانگی شوباتدا كه به‌فر له‌سه‌ر زه‌ویه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه".