Hüseyin Demirci,Mohammed Baqi Hussein
08 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2018
قه‌رس - AA
به‌رهه‌مهێنانی په‌نیری پێسته كه یه‌كێكه له تام و چێژه له‌بیرنه‌كراوه‌كانی ئه‌نادۆڵ، ده‌ستیپێكرد.
په‌نیری پێسته كه زیاتر تایبه‌ته به ناوچه‌كانی قه‌رس، ئاگری، ئه‌رزه‌ڕوم، ئارده‌هان و ئیدر، له‌م وه‌رزه‌دا دروستده‌كرێت و مه‌نجه‌ڵی گه‌وره گه‌وره له‌سه‌ر ئاگردان و تهنوورهكانی ناوچه‌كه ده‌بینرێت.
له‌شاری قه‌رس كه یه‌كێك له پارێزگا گرنگه‌كانی توركیا له‌ڕووی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌وه، یه‌كه‌م په‌نیری ئه‌مساڵی لێ دروستكرا.
له گونده‌كانی شارۆچكه‌ی ساری، قامیش و سه‌لیم، كه دوو هه‌زار و 500 مه‌تر له‌ئاستی ده‌ریاوه به‌رزن و خه‌مڵیون به گوڵ و گیای جۆراوجۆر، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی په‌نیری پێسته، مه‌نجه‌ڵی گه‌وره گه‌وره‌ی پڕ له شیری مانگا، خرانه سه‌ر ئاگر بۆ كوڵاندن.
په‌نیری پێسته، سه‌دان ساڵه یه‌كێكه ئه‌و تام و چێژانه‌ی به‌درێژایی ساڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ستبه‌رداری نابن و، دروستكردنی له‌سه‌ر نه‌ریتی كۆن به‌رده‌وامه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.