Mümin Altaş
06 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
سبەی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەگاتە ئیستانبوڵ.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، سبەی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەردانێکی یەک رۆژە بۆ تورکیا ئەنجام دەدات.
لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، کۆبوونەوەی دووقۆڵیی نێوان سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان و سەرۆکی ئۆکراینا، زێلێنسکی و کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەردوو وڵات ئەنجام دەدرێت.
لە میانی کۆبوونەوەکاندا، دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە جەنگی رووسیا و ئۆکراینا، رێککەوتننامەی رێڕەوی دانەوێڵە کە ماوەکەی لە ١٧ی تەمووز کۆتایی دێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێن.