Halife Yalçınkaya
12 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2021
سیواس - AA
لە قەزای کۆیوڵهیسار سەربە پارێزگای سیواس، بەهۆی بارانی بەلێزمەوە، رێگای بەشێک لە گوندەکان بوون بە لیتە و ئەمەش وای کرد، رێگاکان بەڕووی هاتوچۆدا دابخرێن.
ئیدارەی تایبەتی پارێزگای سیواس لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەی خستووەتەڕوو کە دوای ماوەیەکی زۆر لە گەرما، بارانی بەلێزمە دەستی پێ کردووە و لەگەڵ بارانەکەشدا، قوڕ و لیتەی چیاکان هاتوونەتەخوار بۆسەر رێگای گوندەکان.
ئەو هاووڵاتییانەشی لە گوندەکانەوە دەیانویست بچن بۆ ناوەندی قەزای کۆیوڵهیسار، بەهۆی گیرانی رێگاکانەوە ماوەیەکی زۆر گیریان خوارد.
کاتێکیش بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی تایبەتیی قەزاکە لەو کێشەیە ئاگادار کرایەوە، ژمارەیەک کارمەند و ئامێر نێردران تا رێگای گوندەکان بکەنەوە.