Rewa Mahmut Hasan
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2016
شرنەخ - AA
لەناو ماڵێکدا لە شاری شرنەخ، تەرمی شەش چەکداری پەکەکە دۆزرانەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکان لە شرنەخ، گەڕان و پشکنین بەدوای بۆمب و تەقەمەنیيە چێنراوەکاندا لە شارەکە بەردەوامی هەیە و، هەوڵی پوچەڵکردنەوەیان دەدرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا هێزە ئەمنیەکان دوای ئەوەی هەست دەکەن بۆنێکی قورس لەمالێکەوە دێت، دەرکەوت لە ژێر زەمینێکدا شەش تەرمی چەکدارانی پەکەکەی لێیە، هاوکات ١٢ کڵاشنکۆف و ١٤ نارنجۆک و چەندین فیشەک دۆزراونەتەوە.
تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری شارەکە کران.