Kaan Bozdoğan,Elif Küçük
11 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌دین ئاڵتون به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به‌هۆی هێرشه‌كانی سایبه‌ره‌وه جیهان پێویستی به پاراستنی ئاسایش و ئازادی زیاتره، رایگه‌یاند: "یه‌كێك له به‌رپرسیارێتییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان رێگه‌گرتنه له‌و هێرشانه‌ی دژ به مافه كه‌سییه‌كان ده‌كرێن له رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه. وه‌ك چۆن به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییانمان، به هه‌مان شێوه ئێجگار هه‌ستیارین له ته‌واوی ئه‌و هێرشانه‌ی سایبه‌رى كه ده‌كرێنه سه‌ر ناسنامه و مافه كه‌سییه‌كانی هاووڵاتییانمان".
ئاڵتون له میانی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی لووتكه‌ی په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان Stratcom Summit '21 كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رێك خراوه و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت له هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی هالیچ له ئیستانبوڵ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
فه‌خره‌دین ئاڵتون به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به‌هۆی هێرشه‌كانی سایبه‌ره‌وه جیهان پێویستی به پاراستنی ئاسایش و ئازادی زیاتره، گوتی: "یه‌كێك له به‌رپرسیارێتییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان رێگه‌گرتنه له‌و هێرشانه‌ی دژ به مافه كه‌سییه‌كان ده‌كرێن له رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه. وه‌ك چۆن به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییانمان، به هه‌مان شێوه ئێجگار هه‌ستیارین له ته‌واوی ئه‌و هێرشانه‌ی سایبه‌ر كه ده‌كرێنه سه‌ر ناسنامه و مافه كه‌سییه‌كانی هاووڵاتییانمان".
فه‌خره‌دین ئاڵتون ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ژماره‌یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی له‌و ره‌وشه ئهنارشیكهدا میوانداری میدیای جیهانی و كۆمپانیاكانی گه‌یاندن ده‌كه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی له پێناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ره‌وشه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه چۆكیان داداوه، گوتی: "ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ژمونگه‌رایی میدیای جیهانی و كۆمپانیاكانی گه‌یاندن هێناویانه‌ته ئارا بێده‌نگ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له ده‌وڵه‌تانی دیكه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌وشه رێوشوێنی پێویستییان گرتووه‌ته به‌ر ده‌ستیان كردووه به به‌كارهێنانی میكانیزمی سانسۆری سیاسی و كۆنتڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مان ئه‌و ئامرازانه. له راستیدا هه‌ردوو شێوازیان هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر سیسته‌می دیموكراتی و فره‌یی كلتوری و سیاسی".
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌یش كرده‌وه كه ته‌نها دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت نا، به‌ڵكو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، زانكۆكان، سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بنه ئامانجی هێرشی سایبه‌ر و ئه‌ركی ده‌وڵه‌تانه كۆمه‌ڵ و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵ له‌و جۆره هێرشانه بپارێزن كه تاكوو دێت زیاتر ده‌بن.