Zafer Fatih Beyaz
01 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌دین ئاڵتون رایگه‌یاند: "ره‌نجكێشان و ئاره‌قه‌ی نێوچاوان پیرۆزن. كرێكاره‌كانمان به ئاره‌قه‌ی نێوچاوانی خۆیان وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و داهاتوو ده‌به‌ن. تاكوو ئێستا به ته‌واوی تواناكانمانهوه له‌گه‌ڵ كرێكاراندا بووین و هه‌روایش ده‌مێنینه‌وه".
ئاڵتون له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر به‌بۆنه‌ی ١ی ئایار رۆژی جیهانیی كرێكاران له‌گه‌ڵ په‌یامێكی ڤیدیۆیی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌م بۆنه‌یه‌وه، تویتێكی بڵاو كرده‌وه.
له تویته‌كه‌دا هاتووه: "ره‌نجكێشان و ئاره‌قه‌ی نێوچاوان پیرۆزن. كرێكاره‌كانمان به ئاره‌قه‌ی نێوچاوانی خۆیان وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و داهاتوو ده‌به‌ن. تاكوو ئێستا به ته‌واوی تواناكانمانهوه له‌گه‌ڵ كرێكاراندا بووین و هه‌روایش ده‌مێنینه‌وه. ١ی ئایار رۆژی جیهانیی كرێكاران پیرۆز بێت".