Hüseyin Demirci,Ramal Abdullah Mahmood
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2019
قه‌رس – AA
ئاره‌زوومه‌ندانی خلیسكه‌ی سه‌ربه‌فر به جۆش و خرۆشه‌وه روو له بنكه‌ی خلیسكه‌ی سه‌ربه‌فری جبڵته‌په ده‌كه‌ن له شارۆچكه‌ی ساریكامش.
وێڕای هاتنی مانگی نیسانیش هه‌فته‌یه‌كه به شێوه‌ی ناوبڕ به‌فربارین له ساریکامش به‌رده‌وامه و به‌مهۆیه‌وه دارستانه‌كانی سنوبه‌ر له رێڕه‌وی هانده‌ره كه ٢٣٦٨ مه‌تر له ئاستی دەریا به‌رزتره سپییان پۆشیووه.
دیمه‌نی دڵڕفێنی سپی پۆشینی بنكه‌ی خلیسكه‌ی سه‌ربه‌فری جبڵته‌په كه ٢٦٣٤ مه‌تر له ئاستی دەریا به‌رزتره ده‌رفه‌تی بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی خلیسكه ره‌خساندووه رووبكه‌نه بنكه‌كه و وه‌رزشی جۆراوجۆری سه‌ر به‌فر ئه‌نجام بده‌ن.
یوسف كایا یه‌كێكه له‌و ئاره‌زوومه‌ندانه و به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه خلیسكه له به‌هاردا چێژێكی جیاوازی هه‌یه و گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له مانگی نیسانداین، به‌ڵام به‌فر باش كه‌ڵه‌كه بووه هه‌ر ده‌ڵێی كانوونی دووه‌م و شوباته. به‌ڕاستی تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌یه".