Aylin Sırıklı,Muhammet Ali Kemal
30 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی ئه‌و رۆژژمێره‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ٢٧ه‌مین خولی په‌رله‌مان ئاماده‌یكردووه كه بڕیاره له ٢٤ی حوزه‌یراندا به‌ڕێوه‌بچێت، كاندیدی ئه‌و پارتانه‌ی كه فراكسیۆنیان له په‌رله‌مان هه‌یه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له‌م هه‌فته‌یه‌دا روونده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و رۆژژمێرهكه له سبه‌ینێوه ده‌ست به وه‌رگرتنی داواكاریی كاندیدی ئه‌و پارتانه‌ی كه فراكسیۆنیان له په‌رله‌مان هه‌یه، هه‌روه‌ها كاندیدی هاوپه‌یمانییه‌كان، بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی رۆژژمێرهكه داواكارییه‌كان بۆ كاندیدبوون بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، رۆژی ١ی ئایار ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و كاندیدانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه ده‌پاڵێورێن پێویسته ١٠٠ هه‌زار واژوو له‌نێوان رۆژانی ٤-٩ی ئایار كۆبكه‌نه‌وه، ده‌نگده‌ران له‌و ماوه‌یه‌دا له دامه‌زراوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له شارۆچكه و ناوچه‌كان واژووه‌كانیان ده‌كه‌ن.
پارته سیاسییه‌كان ده‌توانن تا كاتژمێر ١٧:٠٠ی رۆژی 5ی ئایار كاندیده‌كانیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێشكه‌ش بكه‌ن.
دوا رۆژ بۆ راده‌ستكردنی ئه‌و پڕۆتۆكۆڵه‌ی پارته سیاسییه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن به‌یه‌كه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كانه‌وه واژوو ده‌كرێ به دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ٦ی ئایار ده‌بێ.
لیستی پاڵێوراوانی پارته سیاسییه‌كان ده‌بێ تا كاتژمێر ١٧:٠٠ی ٢١ی ئایار راده‌ستی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بكرێ. دوا رۆژیش بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری پاڵێوراوانی سه‌ربه‌خۆ بۆ په‌رله‌مان له بنكه‌كانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكان ٢١ی ئایار ده‌بێ.
٥ی ئایار: كاتژمێر ١٧:٠٠ داواكاری بۆ بوونه پاڵێورای پارته سیاسییه‌كانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كۆتایی پێدێت.
٢٦ی ئایار: لیستی كاتی په‌رله‌مانتاران له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوده‌كرێته‌وه و ده‌ست ده‌كرێ به وه‌رگرتنی سكاڵاكان.
٧ی حوزه‌یران: ده‌ست ده‌كرێ به پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ده‌روازه گومرگییه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
١٤ی حوزەیران: پڕوپاگاندەی ھەڵبژاردن و چەند قەدەغەکردنێکی پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردن دەستپێدەکات.
١٩ی حوزەیران: پرۆسەی دەنگدان لە دەرەوەی تورکیا کۆتایی دێت.
٢٣ی حوزەیران: پروپاگاندەی ھەڵبژاردن لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە کۆتایی دێت.

٢٤ی حوزەیران: رۆژی دەنگدانەکە. قەدەغەکانی ھەڵبژاردن کاتژمێر ١٢ی شەو بە کاتی تورکیا کۆتایی دێت. ئەنجامی کاتی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار رادەگەیەنرێ.
ئەگەر دەنگی پێویست لە قۆناغی یەکەمی ھەڵبژاردنەکە بەدەست نەھێنرا ئەوا رۆژمێری قۆناغی دووەمی دەنگدانەکە لە ٨ی تەمووزی ٢٠١٨ بەم شێوەیە دەبێ.
٢٥ی حوزەیران: لە ئەگەری بەشداری نەکردنی یەکێک لە بەربژێرەکان لە قۆناغی دووەمی ھەڵبژاردن بەھۆی ھەر ھۆکارێک، ئەوا ٢٥ی حوزەیران دەبێتە دوا رۆژ بۆ پێشکەشکردنی زانیاری نشینگە لەلایەن ئەو بەربژێرانە. ھاوکات ئەو رۆژە دەبێتە رۆژی دەستپێکی قۆناغی دووەمی دەنگدانەکە.
٢٨ی حوزه‌یران: دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ناڕه‌زاییانه ده‌دات كه دژی تۆماری ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردنی شاره‌كان تۆماركراون.
٢٩ی حوزه‌یران: دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی كۆتایی راده‌گه‌یه‌نێت.
٣٠ی حوزه‌یران: له ده‌روازه سنووریه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كات.
٤ی تهمووز: پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆتایی دێت.
٧ی تهمووز: قۆناغی پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن كاتژمێر 6:00ی ئێواره كۆتایی دێت.
٨ی تهمووز: رۆژی ده‌نگدانه و كاتژمێر 12:00ی شه‌و قه‌ده‌غه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت.
٩ی تهمووز: ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار راده‌گه‌یه‌نرێت.
١٢ی تهمووز: دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی كۆتایی راده‌گه‌یه‌نێت.