AA ,Ramal Abdullah Mahmood
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بێ گوێگرتن له گوته‌كانی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان له دانیشتنی په‌رله‌مانی توركیا چووه ده‌ره‌وه كه به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێشهاته تایبه‌ته‌كان كۆبۆته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌ردۆغان گوتی: "چۆن جێی ناهێڵم؟ گوێ له‌وانه بگرم کە له‌ناو ئه‌و په‌رله‌مانه‌دا مارشی ئیستقلال ناڵێنه‌وه؟ گوێ له‌وانه بگرم كه سه‌ربازانی من شه‌هید ده‌كه‌ن؟ گوێ له‌وانه بگرم كه ده‌ست له‌ناو ده‌ستی ئه‌وان ده‌سوڕێنه‌وه و شان به شانی ئه‌وانه‌وه ده‌ده‌ن؟".
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به پەلاماردانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو-ش گوتی: "لەبەرامبەر ئەم كۆبوونەوەی تووڕەیی ئەم خەڵكەدا بۆ كوێ دەچیت، پێویستە بیر لە هەموو لایەنەكانی بكەیتەوە. بەكارهێنانی ئەمەش بۆ مەبەستێكی جیاواز واتایەكی نییە. تەنانەت منیش وەك سەركۆمارێك كە سەردانی ماڵە شەهیدێك دەكەم، سەرەتا دەپرسم، چوونم بۆ ئەوێ كەس بێزار دەكات؟ دەڵێم ئەگەر بێزاریان دەكەم ناچم. ئەگەر بڕیاربێت نزایەك بكەم، نزاكەم لە ماڵەوە دەكەم".