Tuğçenur Yılmaz,Muhammet Ali Kemal
15 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ئه‌و گوزارشتانه ره‌تده‌كاته‌وه كه له راگه‌یه‌نراوی كۆتایی لووتكه‌ی یورۆمێد ٧دا كه حه‌وت وڵاتی ئه‌ندامی باشووری یه‌كێتیی ئه‌ورووپان، هاتووه و په‌یوه‌سته ده‌ریای ئیجه، خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی و دۆزی قوبرس و گوزارشته‌كانی نێو راگهیهنراوهكه به "لایه‌نگیرانه، دوور له راستی و دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناوده‌بات".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی راگه‌یه‌نراوی كۆتایی شه‌شه‌مین لووتكه‌ی یورۆمێد ٧ بڵاوكرده‌وه، كه له حه‌وت وڵاتی ئه‌ندامی باشووری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێكدێن، بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌و گوزارشته لایه‌نگیرانه، دوور له راستی و دژ به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به ئیجه، خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی و دۆزی قوبرس، رهتكدهكهینهوه كه له راگه‌یه‌نراوی كۆتایی شه‌شه‌مین لووتكه‌ی یورۆمێد ٧دا هاتووه كه رۆژی ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ له ماڵتا به به‌شداریی هه‌ریه‌ك له فه‌ڕه‌نسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ماڵتا، پرتوگال، یۆنان و قوبرسی باشووری یۆنانی به‌ڕێوه‌چوو".
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا باس له‌وه‌كراوه كه ئه‌م گوزارشتانه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه‌كه هه‌ڵوێستی نیشتمانیی دووانه‌ی رۆمی/یۆنانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی په‌یوه‌ست به چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دۆزی قوبرس و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كناگرێته‌وه و تێیدا هاتووه "(ئه‌م گوزارشتانه) بۆ ئێمه هیچ به‌ها، حوكم و كاریگه‌رییه‌كیان نییه".