Orhan Onur Gemici
30 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی رایگه‌یاند: "ئارەزوومهندی فەڕەنسا بۆ نێوەندگیركردن لە نێوان تورکیا و پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە نەزانییە و، خاڵێکی لاوازە بەوەی کە دەیەوێ دەوڵەتێکی سەروەر لەگەڵ چەند رێکخراوێکی تیرۆریستی یەکسان بگرێ. چاوپۆشی گەلی تورک لەم پرسە دەبێتە بێ ئاگایی و شووره‌یی".
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا له هه‌ژماری فه‌ڕمی خۆی له تویته‌ر، باخچه‌لی باسی له‌وه كرد كه توركیا به‌چڕی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردایه.
سه‌باره‌ت به پێشوازیكردن له شاندی یه‌په‌گه له فه‌ڕه‌نسا، باخچەڵی گوتی: "پێشوازیکردن لە تیرۆریستان لە پایتەختەکانی ئەورووپادا، میوانداری کردنیان لە کۆشکەکاندا ھەم ھەڵوێستێکی شوورەییە، ھەمیش ئاشکرابوونی رووی پەیوەندییەکی ترسناک و بێ ئیرادەیە. قبوڵکردنی ئەو کارە ناشرینە ئەستەمە و لە دەرەوەی ئەگەرەکانە".