Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
هاوسەرۆکی هەدەپە سەڵاحەددین دەمیرتاش لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتەکەی لەناو پەرلەمانی تورکیادا گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە پێشهاتەکانی ماوەی پێشووی ناو تورکیا و ناوچەکە کرد.
سەرەتا دەمیرتاش هیوای خواست خولی نوێی پەرلەمانی ببێتە مایەی خێر‌و خۆشی و ئاستی بەدیهێنانی ئازادی کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکی مانگی موحەڕەم و رووداوکانی مێژووی ئیسلام لەو مانگەداو لەوبارەیوە گوتی: "دوو وانەی گرنگ هەیە کە دەبێت مرۆڤایەتی لە رووداوی کەربەلاوە فێری بن. یەکەمیان ئەوەیە، ئەگەر زوڵم هەرچەندێک زۆر بوو، نابێت تەسلیمی بین و خەباتی لەبەرامبەر بکەین. ئەوەی تریش غەددار چەندێک زوڵم بکات، نابێت دەرگای دیالۆگی بەسەردا داخەییت".
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا دەمیرتاش رەخنەی لەسیاسەتی حکوومەت و بەتایبەتیی سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی تورکیا گرت کە بەیەکسانی مامەڵە لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە ئایینییەکانی ناو تورکیا ناکات و هۆشداری دا لەوەی دەبێت بەیەکسانی مامەڵە لەگەڵ سەرجەم مەزهەب و ئایینەکانی وڵات‌دا بکرێت.
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا دەمیرتاش ئاماژەی بە دانانی قەییوم کرد لە هەندێک لەشارەوانییەکاندا و گوتی: "گەورەترین دزی لە شارەوانییەکانی ئاکەپەدایە، دزی بچوکیش نا، لە ئیستانبوڵەوە بیگرە تا ئەنقەرە، ئەگەر بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پشکنەر رەوانەی ئەو شارەوانیانە بکەن، بزانن چی دەخورێت و دەدزرێت تێیدا. سەروەتیان لە ژماردن نایەت، بەڵام دێن قەییوم لە شارەوانییە هەژارەکانی ئێمە دادەنێن، ئەوانەی کە هیچ بوودجەیان نییە بۆ خزمەتگوزاری و بەهۆی هەو سکاڵایانەی لەسەریانە ناتوانن سەر بەرزبکەنەوە لە شارەوانییەکانی دەبەپە، قەییوم دادەنرێت، بۆچی؟ چونکە دز نین. ئەگەر دز بوونایە دەیان کردە تاجی سەریان. بەدرێژایی مێژووی تورکیا کاری لەو چەشنە قێزەونتر نەبینراوە. من ناتوانم ئەمە قبوڵ بکەم. هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی من دەگیرێن و ئەوانەشی وڵاتیان تاڵان کردووە دەیانکەنە بێژەری ئەخڵاق و دیموکراسی بەسەرمانەوە".
دەمیرتاش ئاماژەی بە داخستنی ئەو کەناڵە تەلەفزیۆنیانە دا کە لە ٢٩ ی ئەیلوولی ئەمساڵداو بەپێی بڕیاری ٦٦٨ داخراون و ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر ئەوانیش قەڵەمەکانیان بفرۆشتایە، نەک لەلایەن پۆلیسەوە بەڵکو وەزیرەکان دەستخۆشیان لێ دەکردن.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەدا تەنانەت کەناڵی منداڵانیش کە بەکوردی پەخشی دەکرد داخراوەو ئەمەشی بە هەوڵێکی سەردەمی ئاک‌پارتی لەقەڵەم دا بۆ ئەسیمیلە کردن کە دە هێندەی سەردەمی مێژووی کۆماری تورکیایە و گوتی: "بەداخەوە ئەمە بەناوی ئیسلامەوە دەکەن. ١٤ ساڵە دەڵێن ئێمە پارتێکی مسوڵمانین گەورەترین دزی لای ئەمانەیە. گەورەترین درۆ و ئەشکەنجەو لەناو بردن لای ئەمانەیە.ئەمانە چی پەیوەندییەکیان هەیە بە ئیسلام و دینەوە. دەڵێن لەسەدا ٥٠ ی کۆمەڵگەی تورکیا دەنگی پێداون. ئەگەر ناپاکی بکاتە لەسەدا ٥٠، ببورن ئەگەر لەسەدا ٩٩ ش بێت بزانین لەسەدا ٩٩ دەنگی پێ دەهێنین، ئەوا ناپاکی ناکەین".
دەمیرتاش رەخنەی لە ئەدای پەرلەمانی وڵاتەکەی گرت کە هەر لەیەکەم دەقەوە کاری لەسەر درێژ کردنەوەی مۆڵەتی جەنگ دا‌و دواتریش کاری درێژ کردنەوەی بارودۆخی نائاسایی تورکیا بووە و گوتی "دەتوانین تەلەفزیۆن و رادیۆ‌و رۆژنامەو پەرلەمانیش دابخەیت. بەڵام ناتوانین کەلەپچە بدەین لە دڵ و مێشکمان. ناتوانین بەر بەو لافاوە بگریت. هیچ بەنداوێک خۆی لەبەر دەم لافاودا ناگرێت. بەم شێوازە دەرووخێت. لە پەرلەمان دوو پارت هەن، هەدەپەو ئەوانی تریش هەن. هەرچی نەتەوەپەرست و تورکچی و رەگەزپەرست و دینجی و مەزهەبچی هەبێت هاتوون کۆبوونەتەوەو هاوپەیمانیان دروست کردووە ،ناویان ناوە 'رۆحی یەنیکاپی' بەس رێک ئەوەیە کەپێی دەڵێن رۆحی فاشیزم لە شەقام و پەرلەماندا رۆحیەتیان دەشەکێیەوە. تورکیایەکی نوێی لێوە دروست دەکەن".
ده‌میرتاش گوتی ئه‌مه ساویلكهترین حكوومه‌تی جیهانه و هه‌مووان هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاند ته‌نها ئێمه نه‌بێت و به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانیدا: "راستییه‌كه‌ی ده‌ڵێین، ئه‌وه‌ی ویستی ههڵیانبخهڵهتێنێت، له‌سه‌ر په‌نجه سووڕاندوویهتهوه. كێ تاوانباره؟ دیسانه‌وه گه‌ل. مامۆستا، داواكاری گشتی، دادوه‌ر، پزیشك و ئه‌ندازیاره‌كان تاوانبارن. ئه‌مانه تاوانبارن. ئه‌وانه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون و "جه‌ماعه‌ت"یان پێگه‌یاند ئه‌وانن. دواتریش به رسته‌یه‌ك ده‌ڵێن، ئێمه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراین. به‌ڵام گه‌وره‌ترین تاوانبار ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می وڵاته و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا. له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كوده‌تادا، به‌ره‌نگاری ئێمه و هێزه دیموكراسییه‌كانی دژی كوده‌تا ده‌بنه‌وه. چه‌ندین جار پرسیمان، په‌یكه‌ری سیاسیی ئه‌مانه له‌كوێیه؟ ئه‌گه‌ر كوده‌تا سه‌ربكه‌وتایه، كێ ده‌بوو به وه‌زیر، سه‌رۆكوه‌زیران، سهركۆمار؟ بۆچی ئه‌مانه روون ناكه‌نه‌وه؟ دێن و فه‌رمانبه‌رێك له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لاده‌ده‌ن كه له بانكی ئاسیاوه پاره‌ی حه‌واڵه كردووه. له‌نێو ئاك پارتیدا چه‌ند په‌رله‌مانتار هه‌یه كه ئاگاداری كوده‌تا بووه یان له‌نێو كوده‌تاكه‌دا بووه؟ بۆچی روونی ناكه‌نه‌وه؟ ده‌ڵێت له زاواكه‌م بیستوومه كوده‌تا ئه‌نجامدراوه. هه‌مووی درۆیه. پێش من و تۆ و زاواكه‌ی و میت، ئاگاداری كودهتابووه. زانیاری له‌باره‌ی كوده‌تاوه وه‌رده‌گریت، رێوشوێن ده‌گریته‌به‌ر، 225 مرۆڤ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆت به‌هێزتر بكه‌یت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی رێگری له كوده‌تا بكه‌یت، چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌یت تا ده‌ست به جووڵه بكه‌ن. ئێمه رووبه‌ڕووی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پیلانه‌كانی مێژووی كۆماری توركیا بووینه‌ته‌وه كه كوده‌تایه له‌نێو كوده‌تادا. ئیدی هه‌مووان ده‌زانن كه چه‌ند رۆژێك پێشتر لیستی ناوی هه‌موو كۆده‌تاچییه‌كان به‌ده‌ستتان گه‌یشتووه".
- "كوده‌تا سیناریۆ نییه و راستییه‌كه"
ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وه‌ی گه‌مه‌كه‌ی لێتێكداون ته‌نها پارته‌كه‌ی خۆیه‌تی و ئه‌وه‌ی ته‌نها سڵاوێكیشیان لێبكات، ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره له‌دژی به‌رپاده‌كه‌ن.
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه لایه‌نگری كوده‌تا یان دیكتاتۆری نین و گوتی، "كوده‌تا راستییه‌كه و سیناریۆ نییه. به‌ڵام ئه‌و رێوشوێنه‌ی له‌دژی گیرایه‌به‌ر، سیناریۆیه‌كی گه‌وره‌بوو. ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌یه و پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش خراونه‌ته نێو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌یه له كۆشك و له یه‌نی كاپی ئێمه‌ی تێدا نین و ئه‌وانی لێیه".
ده‌میرتاش وه‌بیریهێنایه‌وه كه به‌هۆی هه‌وڵی كوده‌تاوه 32 هه‌زار كه‌س گیراوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد هه‌وڵده‌درێت هه‌ر 32 هه‌زار كه‌سه‌كه بخرێته دۆسیه‌یه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌دێت كه هیچ بڕیارێكی له‌سه‌ر نادرێت.
گوتیشی په‌رله‌مان ئیراده‌ی گه‌له و له‌ئێستادا ئیراده‌ی گه‌ل خراوه‌ته ژێر پێوه و به بڕیارنامه‌ی باری نائاسایی وڵات به‌ڕێوه‌نابرێت.
- "رژانه سه‌ر شه‌قام مافێكی شهعییه"
ده‌میرتاش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد هه‌موو ماف و ئازادییه‌كان به‌هۆی بڕیارنامه‌ی باری نائاساییه‌وه سنوورداركراون.
ده‌میرتاش گوتیشی: "له‌كه‌شێكی له‌م جۆره‌دا كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و رێپێوان ئه‌نجامده‌درێت؟ سه‌رباری ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی گیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێت بۆ خۆڕاگری ئه‌نجامی ده‌دات. ده‌ڵێن ده‌میرتاش بانگه‌وازی له خه‌ڵك كردووه بڕژێنه سه‌ر شه‌قام، دووباره بانگه‌واز ده‌كه‌مه‌وه. رژانه سه‌ر شه‌قام مافه. خۆپیشاندان دژی سته‌م مافه. بۆ تۆ مافه و بۆ ئێمه ماف نییه؟ بۆ ئه‌وانه‌ی دژی كوده‌تا رژانه سه‌ر شه‌قام مافه، به‌ڵام دژی قه‌ییوم و گرتنی په‌رله‌مانتاران مافی شه‌رعی نییه؟ ئیراده‌ی هه‌مووان پیرۆزه. گه‌ل خاوه‌نی مافی نیشاندانی كاردانه‌وه‌ی دیموكراسییه له‌چوارچێوه‌ی ئاشتیخوازیدا. ئه‌مانه ده‌ڵێن شه‌قام مه‌ترسیداره. هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن، شه‌قام یه‌كێكه له دیموكراسیترین و شه‌رعیترین مافه‌كان. شه‌قام بۆ ئه‌وانه‌ی دژی سته‌من، رژانه سه‌ر شه‌قام مافێكی شه‌رعییه. دۆخی وڵاته به په‌رله‌مانیشه‌وه هه‌لی چاكبوونه‌وه‌ی نییه. خۆزگه بكرایه. به‌ڵام كه‌ی ویستیان په‌رله‌مان ده‌كه‌نه‌وه و كه‌ی ویستیان دایده‌خه‌ن. ئه‌مه ده‌توانێت دیموكراسی و ده‌ستووری نوێ و ئازادی ده‌سته‌به‌ربكات".