Selman Tür
31 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2019
باتمان - AA
له باتمان دوای ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی به‌نداوی ئڵسو و پرۆژه‌ی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ته‌زووی كاره‌با له‌رێگه‌ی ئاوه‌وه، كاریگه‌ریی كه‌وته سه‌ر، بازاڕی رۆما له شارۆچكه‌ی حهسهنكەیفی مێژوویی، دووباره ده‌ژێته‌وه.

پاش ئه‌وه‌ی كه به‌نداوی ئڵسو له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئاو بنیاتنرا و ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی ئاو تێیدا كرا، كاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌و ئاسه‌واره مێژووییانه‌ی كه ده‌كه‌ونه نێو سنووری به‌نداوه‌كه، درێژه‌یان هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له چوونی ئاوی به‌نداوه‌كه بۆ دۆڵه‌كانی ناوه‌وه، له هه‌ریه‌ك له دۆڵه‌كانی شاب، دیجله، ده‌ره و ساها، ده‌ست به كاره‌كانی كۆنكرێتكردن كرا.
كاره‌كان به بوودجه‌ی ١٨٠ ملیۆن لیره ئه‌نجامده‌درێن و به‌مه‌به‌ستی كۆنكرێتكردن و پڕكردنه‌وه نزیكه‌ی چوار ملیۆن و ٧٥٠ هه‌زار مه‌تر سێجا كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی به‌كارهاتوون.
- بازاڕه مێژووییه‌كه دووباره ده‌ژێته‌وه
رێڕه‌وێكی ئاو له‌سه‌ر ئه‌و پركردنه‌وه كۆنكرێتییه‌ی كه له دۆڵی شاب درووستكراوه و به‌رزییه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ٦٧ مه‌تر، بنیاتنراوه.
رێڕه‌وه‌كه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی كیلۆمه‌ترێكه، بۆ ده‌ربازكردنی ئاوی باراناو كه له به‌شه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی دۆڵه‌كه‌وه دێن، به‌كارده‌هێنرێت، له هه‌ردوو سه‌ری رێڕه‌وه‌كه‌وه ستاندگهلێك دانراون كه گه‌شتیاره لۆكاڵیی و بیانییه‌كان ده‌توانن شتیان لێبكڕن، هاوكات چه‌ند دوكانێكیش ده‌كرێنه‌وه.
به‌هۆی كاره‌كانی دووباره ژیاندنه‌وه‌ی بازاڕی مێژوویی رۆما، گه‌شتیاران به به‌له‌م له مۆزه‌خانه‌ی حهسهنكيف-ه‌وه له‌و به‌نده‌ره‌ی كه له به‌رده‌م 'كۆشكی بچووك' درووستكراوه، دێنه بازاڕه‌كه و به درێژای رێڕه‌وه‌كه ده‌توانن دۆڵه‌كه بگه‌ڕێن و شت له بازاڕه‌كه بكڕن، هه‌روه‌ها ده‌توانن به قه‌ڵای حهسهنكيف-دا بگه‌ڕێن.
- پرۆژه‌كانی په‌یوه‌ست به گه‌شتیاریی یه‌ك یه‌ك جێبه‌جێده‌كرێن
لای خۆیه‌وه قایمقامی حهسهنكيف، هالوك كۆچ، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له شارۆچکە مێژووییه‌كه‌یان ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی دانه به دانه‌ی پرۆژه‌كانی په‌یوه‌ست به گه‌شتیاریی كردووه.
هالوك كۆچ باسی له‌وه‌شكرد كاره‌كانیان به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی پاراستنی شوێنه‌واره كولتوورییه‌كان له دیاربه‌كر، ئه‌نجامده‌ده‌ن و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه به ته‌واوبوونی پرۆژه‌كان، ناوچه‌كه ده‌بێته یه‌كێك له دیارترین ناوچه گه‌شتیارییه‌كان.