Durmuş Genç
15 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2022
موغڵا - AA
لە قەزای ماڕماڕیس سەربە پارێزگای موغڵا، ١٥ کۆچبەری نایاسایی رزگارکران کە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرانەوە.
تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا لە بوونی ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی قەزای ماڕماڕیس، ئاگادار کرانەوە.
دوای گەیشتنیان بە کەناراوەکە، تیمەکان ١٥ کۆچبەری نایاساییان رزگار کرد کە لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، کرابوونەوە.
کۆچبەرەکان دواتر برانە کەنارەکە و لە دوای کۆتایی هاتنی رێکارەکان رەوانەی بەڕێوبەرایەتی کۆچی پارێزگای موغڵا کران.