Sertaç Bulur
29 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە چالاکی خستنی دوو تیرۆریستی پەکەکەی لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن- ١٣ لە گوندەواری پارێزگای شرنەخ راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە چوارچێوی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن- ١٣دا لە گوندەواری بێستلەر-دەرەلەری ناوەندی شرنەخ، یەکەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی جەندرمەی سەربە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگا، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ناوچەی جەندرمە و بە پشتیوانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و هێزی ئاسمانیی ئۆپەراسیۆنێک ساز کرا و تیایدا دوو تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خران.