Ahmet Sertan Usul
16 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی دوێنێ لە ناوچەی بەستلەر دەرەلەر لە پارێزگای شرنەخ دەستی پێکرد، دوو تیرۆریستی دیکەی پەکەکە لە چالاکی خران.
لە کاتێکدا ژمارەی ئەو چەکدارانەی پەکەکە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لە چالاکی خراون گەیشتووەتە سێ چەکدار، هاوکات لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا، دوو جەندرمە گیانیان لەدەستداوە و ئاسایشپارێزێک و جەندرمەیەکیش بە سەختی برینداربوون.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە لە ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێی فەرماندەیی جەندرمە لە پارێزگای شرنەخ کە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی و بەشداری هێزی تایبەتی جەندرمە و ئاسایشپارێز و هەواڵگریی بەڕێوەچوو، تیرۆریستێکی پەکەکە لە چالاکی خراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گرووپێک تیرۆریستی پەکەکە دروست بووە کە خۆیان خزاندبووە ئەشکەوتێکەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ''لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا دوو تیرۆریستی دیکە لە چالاکی خران. تێکڕا سێ تیرۆریست لە چالاکی خراون. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو جەندرمە شەهیدبوون و ئاسایشپارێزێک و جەندرمەیەکیش بە سەختی برینداربوون. داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ شەهیدەکان و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەکە درێژەیان هەیە''.