İsmail Hakkı Demir,Mohammed Baqi Hussein
20 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
مەڕەش - AA
له ئه‌نجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكی باركراو له مووره داری ئه‌ستوور، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌سه‌ر رێگای مەڕەش-گۆكسون له ناوچه‌ی بێشۆلوك، ئۆتۆمبێلێك له‌دواوه خۆی كێشاوه به بارهه‌ڵگرێكدا كه باركراوه له مووره داری ئه‌ستوور. به هۆی كاریگه‌ریی پێكدادانه‌كه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه دووكه‌رت بووه.
له ئه‌نجامدا سێ سه‌رنشینی ئوتومبێله‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
برینداره‌كان ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.