AA
19 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لەئۆپەراسیۆنەکانی ھەفتەی رابردوودا دژی پەکەکە/کەجەکە کە لە ٤٥ شار ئەنجامدران، ٩٢٤ کەس بەتۆمەتی ھاوکاریکردنی پەکەکە دەستگیرکراون.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتەکە، لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەدا، ھەفتەی رابردوو ھێزەکانی جەندرمە، ھێزی تایبەت، ھێزەکانی کۆماندۆی جەندرمە، پۆلیسی تایبەت و سوپای تورکیا ٢١٣ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە.
لەئۆپەراسیۆنەکاندا دوو چەکداری پەکەکە کوژراون و پێنجی دیکەش دەستگیرکراون کە یەکێکیان بریندارە.
ھەروەھا لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ٢٤ حەشارگە و ٢١ بۆمبی چێنراو تەقێنراونەتەوە.