Mazın Asad
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2016
ماردین - AA
پارێزگای ماردین:
-"ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە و پەیەدە/یەپەگە کە چالاکی لە شاری قامشلۆی سووریا ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی گواستنەوەی کادرۆکان و کەلوپەلیان بۆ شارۆچکەی نسێبین، بە درێژایی ٤٠٠ مەتر تونێلێک ھەڵکەندراوە کە ٥٠ مەتری سنوور تێدەپەڕێنێت و ئاماژە ھەیە کە تەقەمەنی تێدابێت".
-"ھێزەکانی ئەمنیان بۆ لەناوبردنی تونێلەکە، دەستیان بە کارەکانیان کردووە".
تونێلێک لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە ماردین دۆزرایەوە کە بەرەو سووریا درێژبووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای ماردین، بە ھەماھەنگی پارێزگای ماردین و یەکانی میت لە ناوچەکە، ٧٠مین فەرماندەیی پیادەی سوپای تورکیا و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە و فەرماندەیی جەندرمەی شارەکە بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش لە شارەکانی سنوور، چالاکییەکانیان لە ١٥١ کلیۆمەتری سنووری تورکیا لەگەڵ سووریا درێژەی ھەیە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە و پەیەدە/یەپەگە کە چالاکی لە شاری قامشلۆی سووریا ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی گواستنەوەی کادرۆکان و کەلوپەلیان بۆ شارۆچکەی نسێبین، بە درێژایی ٤٠٠ مەتر تونێلێک ھەڵکەندراوە کە ٥٠ مەتری سنوور تێدەپەڕێنێت و ئاماژە ھەیە کە تەقەمەنی تێدابێت. ھێزەکانی ئەمنیان بۆ لەناوبردنی تونێلەکە، دەستیان بە کارەکانیان کردووە".
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە پێناو ئاسایشی سنوورەکان، چالاکییەکان بێ ھیچ کەموکورتییەک درێژەی ھەیە.