Lale Köklü Karagöz,Burak Milli
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
هاتاى - AA
لە چوار پارێزگاى جياواز پێنج گومانلێكراو بە تۆمەتى هەبوونى پەيوەندى بەو هێرشەى كە دوو تيرۆريستى پەكەكە لە شارۆچكەى ئيسكەندەروون لە هاتاى ئەنجامياندا، دەستگيركران.
لەو راگەیەنراوەی كە لە داواكارى گشتيى ئيسكەندەروون بڵاوكراوەتەوە، دەستپێكردنى لێكۆڵينەوە لەو رووداوەى كە لە چەند رۆژى رابردوودا لە شارۆچكەكە روويدا، راگەياند.
راگەیەنراوەکە، ئاماژەى بەوە كردووە كە دوو تيرۆريستى پەكەكە لە شارۆچكەى پاياس، سەرەتا دەستيان بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرتووە و پاشان هاتوون بۆ ناوەندى شارۆچكەى ئيسكەندەروون.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: "لەو پێكدادانەى كە لە نێوان هێزە ئەمنييەكان و دوو تيرۆريستى رێكخراوى جوداخوازدا لە كاتى رێگرتنيان لە هاتن بۆ ناوەندى شارۆچكەى ئيسكەندەروون، تێرۆريستێكيان لە ئەنجامى تەقينەوەى ئەو بۆمبەى كە بەخۆيەوە بەستبوويەوە كوژرا. ئەوەى ديكەش لە شوێنى رووداوەكە هەڵات و لەو شوێنەى خۆى تێدا حەشاردابوو لە چالاكى خرا. لە چوارچێوەى ئەو لێكۆڵينەوەى كە لەلايەن داواكارى گشتييەوە بەڕێوەدەچێت، ئەمرۆ لە ئيستانبوڵ، ئورفا، ئاديامان و دياربەكر پێنج كەس كە پەيوەندييان بە رووداوەكەوە هەيە دەستگيركران".