Ramal Mahmood
22 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2016
لە شەمزینان سوپای تورکیا، ٤١ مینی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەی دۆزییەوە.
بەپێی سەرچاوە سەربازییەکان، ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر چەکدارانی پەکەکە لە پارێزگای هەکاری بەردەوامە.
لەم میانەدا هێزە ئەمنییەکان بەشی رۆژئاوای ناوچەی ئۆرتاکڵاری قەزای شەمزینان-یان پشکنی و لە ئەنجامدا، ٤١ مینی تیرۆریستانی پەکەکە دۆزرانەوە کە لە ژێر زەوی شاردرابوونەوە.
ئەو جۆرە مینانە کە لە ریزی مینە ترسناکەکان پۆلین کراون، بۆ کردنە ئامانجی مرۆڤ بەرهەمهێنراوە. ئەم جۆرە مینانە تایبەتمەندی ئەوەیان هەیە کە مرۆڤ ناکوژن بەڵکو برینداری دەکەن.
مەبەستی پەکەکە لە چاندنی ئەو جۆر مینانە ئەوەیە کە لە کاتی تەقینەوەی مین بە سەربازێکدا و برینداربوونی ژمارەیەک سەرباز لە دەوری کۆببنەوە و بەمجۆرە ژمارەیەک سەرباز بکاتە ئامانجی هێرشەکانیان. هەروەها بۆ رووخاندنی ورەی سەربازان کە دەبینین هاوڕێ سەربازەکانیان برینداربوون لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا.
ئەم مینانە هەروەها زیان بە تایەی گوێزەرەوە زرێپۆشەکان دەگەیەنن و دەبنە هۆی لەکارکەوتنیان.