Bayram Altuğ,1 23,Muhammet Ali Kemal
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
داڤۆس – AA
وێڕای تێپه‌ڕینی ١٠ ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی "one minute" (یه‌ك خولهك)ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه ئه‌وكات سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بوو له لووتكه‌ی داڤۆس به‌رامبه‌ر غه‌ززه و فه‌ڵه‌ستین هێشتا له یاده‌وه‌ری خه‌ڵكدا نه‌سڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان-یش بانگهێشتی پانێلی "غه‌ززه: مۆدێلی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" كرابوو كه له میانی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له ٢٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠٠٩ له شاره‌دێی داڤۆسی سویسرا ئه‌نجام درا.
هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری ئه‌وكاتەی ئیسرائیل، شیمۆن پێرێز و سكرتێری گشتیی ئه‌وكاتەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بان كی-مون-یش به‌شدارییان له پانێله‌كه‌دا كردبوو.
ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه‌ی نیشاندا له به‌رامبه‌ر گوته‌كانی پێرێز كه ره‌وایه‌تی ده‌دات به هێرشه‌كانی سه‌ر غه‌ززه و هه‌ڵسوكه‌وتی پێشكه‌شكاری پانێله‌كه كه نووسه‌ره له واشنتۆن پۆست، داڤید ئیگناتیوس به هۆی پێشێلكردنی پره‌نسیپه دیپلۆماتییه‌كان.
- "زۆر باش له كوشتن ده‌زانن"
له لایه‌ن پێشكهشكارهكهوه هه‌وڵدرا قسه‌كردن به ئه‌ردۆغان ببڕدرێت له كاتێكدا ویستی وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه بداته‌وه كه له لایه‌ن پێرێزه‌وه له‌باره‌ی فه‌ڵه‌ستین ئاراسته‌ی توركیا كران، ئه‌ردۆغان-یش له‌و كاته‌دا روویكرده پێشكه‌شكاره و به گوتنی "one minute" هۆشداری پێدا له‌وه‌ی خۆی له قسه‌كانی هه‌ڵنه‌قورتێنێت.
دواتر ئەردۆغان بە دەنگی بەرز لەگەڵ پێرێسدا قسەیکرد و گوتی: "بەرزکردنەوەی دەنگت بەڕێژەیەکی بەرزتر لە دەنگی من، پێویستیی سایکۆلۆجیای تاوانبارییە. کاتێک کە دێتە سەر باسی کوشتن، ئێوە زۆر باش کوشتن دەزانن. زۆر باش دەزانم چۆن منداڵانی کەنار دەریاتان کوشت و چۆن تەقەتان لێکردن".
ئەردۆغان کاردانەوەی بەرامبەر بە دەبڵ ستانداردیی پانێڵەکە نیشاندا و رایگەیاند "داڤۆس بۆ من تەواوبووە" و دانیشتنەکەی جێهێشت و ئامادەبووانی دانیشتنەکە چەپڵەیان بۆ ئەردۆغان لێدا.
لە میانی ئەو ١٠ ساڵەی تێپەڕیوە باسی "one minute" هێشتا لە رۆژەڤدا ماوەتەوە. رووداوی "one minute" لە سەرجەم جیهاندا و بەتایبەت لە لای رایگشتیی عەرەبی، دەنگی دابوویەوە. لە فەڵەستین بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە پێشوازیی لێکرابوو.
لەدوای لووتکەی داڤۆس و لە گەڕانەوەیدا بۆ وڵات، ئەردۆغان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازیی لێکرابوو، رووداوی "one minute" بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە میدیای لۆکا‌ڵی و جیهانیدا باسکرابوو.
ئەردۆغان لە میانی ئەو ١٠ ساڵەدا بەلێنەکەی خۆی بردە سەر و جارێکی دیکە بەشداریی لە داڤۆسدا نەکردەوە.