Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2018
نیویۆرك – AA
كوێت و بۆلیڤا داوایان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌په‌له له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كوێت و بۆلیڤا كه دوو ئه‌ندامی كاتین له ١٥ ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دوای هێرشكردنه سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو له‌لایه‌ن ئیسرائیل، داوایان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه به‌په‌له له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه كۆببێته‌وه.
پێده‌چێت له دانیشتنه داخراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشهاته‌كانی غه‌ززه بخرێنه به‌رباس.