Ahmet Kaplan
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
دیاربه‌كر – AA
٥٩ كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی بۆ رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، له دیاربه‌كر ده‌ستگیر كران.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی دیاربه‌كر به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی به ناوی په‌كه‌كه و پڕوپاگه‌نده كردن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ رێكخراوه‌كه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٨٨ كه‌س ده‌ركرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی دیاربه‌كر له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا ٥٩ گومانلێكراویان ده‌ستگیر كرد. له كاتی گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانهكانیشیاندا چوار ده‌مانچه، سێ تفه‌نگ، ٢٩٢ فیشه‌ك و ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری دیجیتاڵی و به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی دۆزرانه‌وه.
هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی ٢٩ گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كان، كه‌سێكیان له یه‌كێك له‌و ماڵانه‌دا ده‌ستگیر كرد كه به تۆمه‌تی سه‌رپێچیكردنی یاسای باجی نیشتمانی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه.