Mustafa Hatipoğlu
23 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2024
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بەبۆنەی ١٠٥هەمین ساڵیادی کۆنگرەی ئەرزەڕوم پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لەو پەیامەدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماردا بڵاوکراوەتەوە هاتووە: "کۆنگرەی ئەرزەڕوم یەکێک بوو لەو خاڵە وەرچەرخانانەی گەلە ئازیزەکەمان بە یەکگرتن لە دەوری بیروباوەڕێکی هاوبەش بە پێداگریی و ئیرادەی ڕزگاریخوازانە داهاتووی خۆی دیاری کرد. لە خەباتی بنیاتنانی هەر دەوڵەتێکدا هەر لە سەلچوقی تا عوسمانی و پاشان کۆمار وەک گەل باجی قورسمان داوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هەستە بەرزەی لە ساڵانی خەباتی نیشتمانییدا نیشاندرا، ئەمڕۆش بووەتە سەرچاوەی ئیلهام و، هێزی پێداون لە ڕێکردن بۆ داهاتوو و ڕایگەیاند: "بەبێ سازش کردن لەسەر یەکێتیی و یەکڕیزیی و بە هەمان پێداگریی و ئیرادەوە بەردەوامین لەسەر هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی زیاتری وڵاتەکەمان. بە ئامانجی بنیاتنانی سەدەی تورکیا، لە ١٠٥هەمین ساڵیادی کۆنگرەی ئەرزەڕومدا ئەمڕۆش وەک دەوڵەت و گەل لە ژێر ڕۆشنایی هەمان بنەمادا بەردەوامین لەسەر ڕێگاکەمان. لە ساڵیادی کۆنگرەی ئەرزەڕومدا بە ڕێز و سوپاسەوە یادی هەموو قارەمانەکانمان لە خەباتی سەربەخۆیی دەکەینەوە، بەتایبەتی غازی مستەفا کەمال، لە ناخی دڵەوە سڵاو ئاڕاستەی هەموو هاووڵاتیانمان دەکەم".