توركيا

پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان لە ساڵیادی بوومەلەرزەكەی شەشی شوبات

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "جارێکی دیکە سەبووری بۆ کەسوکاری شەهیدانی بوومەلەرزەکە و گەلەکەمان دەخوازم. هەر لە یەکەم ڕۆژەوە وەک دەوڵەت گەل گوتمان 'یەک دەبین' و بۆ ساتێکیش دەستمان لە ناوچە کارەساتبارەکان نەکشاندەوە".

Emrullah Cesur  | 06.02.2025 - نوێکردنەوە : 06.02.2025
پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان لە ساڵیادی بوومەلەرزەكەی شەشی شوبات

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "جارێکی دیکە سەبووری بۆ کەسوکاری شەهیدانی بوومەلەرزەکە و گەلەکەمان دەخوازم. هەر لە یەکەم ڕۆژەوە وەک دەوڵەت گەل گوتمان 'یەک دەبین' و بۆ ساتێکیش دەستمان لە ناوچە کارەساتبارەکان نەکشاندەوە".

لە دووهەمین ساڵیادی بوومەلەرزەی قەهرەمانمەڕەشدا، کە ڕۆژی شەشی شوباتی ٢٠٢٣ ڕوویدا، سەرکۆمار ئەردۆغان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: "لە دووهەمین ساڵیادی بوومەلەرزەکەی شەشی شوباتدا کە بە قووڵی هەموومانی هەژاند، برینی گەورەی لە دڵماندا دروست کرد، شوێنەواری لە یادەوەری گەلەکەماندا بەجێهێشت کە هەرگیز ناسڕدرێتەوە. داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ یەک بە یەکی ئەو ٥٣ هەزار و ٥٣٧ خوشک و برا شەهیدەمان دەکەم کە لەو کارەساتەدا لە دەستماندا".

ڕاشیگەیاند: "جارێکی دیکە سەبووری بۆ کەسوکاری شەهیدانی بوومەلەرزەکان و گەلەکەمان دەخوازم. هەر لە یەکەم ڕۆژەوە وەک دەوڵەت گەل گوتمان 'یەک دەبین' و بۆ ساتێکیش دەستمان لە ناوچە کارەساتبارەکان نەکشاندەوە. لەمەودواش هەتا سەرلەنوێ شارەکانمان هەڵدەسنەوە و بە ئیرادەیەکی پۆڵاین بەردەوام دەبین لەسەر بنیاتنانەوە و زیندووکردنەوەیان. پشتیوان بە خودا سازش لەسەر پێداگرییمان ناکەین هەتا ئەو کاتەی برینەکان کە ساڕێژمان کردوون بە تەواوی چاک دەبنەوە و هەموو هاووڵاتیانمان بە خانووە سەلامەت و گەرمەکانیان شاد دەبن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın