Abdullah Shukur
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی پێشھاتەکانی ناوچەکەیان کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی دواپێشھاتەکانی ناوچەکە و ھەوڵەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی مرۆیی لە شاری حەلەب کردووە.