Ramal Mahmood
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2016
ئەنتاڵیا - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو: "ئەوەی ئێستا لە باشووری رۆژهەڵات و سووریا زۆرترین ستەمکاری لە خوشک و برایانی کورد دەکەن یەپەگە/پەکەکەیە. هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خوشک و برایانی کورد ئایدۆلۆجیای ئەوانیان بە دڵ نییە. دەتوانیت لە چوارچێوەی یاساکانی دەوڵەتدا بیروبۆچوونی خۆت ئازادانە دەربڕی و داکۆکی لێ بکەیت. هاتوونەتە ناو پەرلەمان وەرە لەوێ بیروبۆچوونەکانت بخەڕوو. دەسەڵاتی خۆت بۆ داکۆکیکردن لە رێکخراوە تیرۆریستە چەکدارەکان بەکار مەهێنە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، رایگەیاند "ئەگەر کەسێک ئایدۆلۆجیا و بۆچوونێکی هەبێت، داکۆکی لێ دەکات. بەڵام ئەو کەس و لایەنانەی کە داکۆکیکار بۆ دیدگاکانیان نادۆزنەوە پەنا دەبەنە بەر توندوتیژی. تیرۆریستان چونکە کەسانێک نابیننەوە کە خۆبەخشانە پشتگیرییان بکەن بۆیە پەنا دەبەنە بەر توندوتیژی. ئەوەی ئێستا لە باشووری رۆژهەڵات و سووریا زۆرترین ستەمکاری لە خوشک و برایانی کورد دەکەن یەپەگە/پەکەکەیە. هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خوشک و برایانی کورد ئایدۆلۆجیای ئەوانیان بە دڵ نییە. دەتوانیت لە چوارچێوەی یاساکانی دەوڵەتدا بیروبۆچوونی خۆت ئازادانە دەربڕی و داکۆکی لێ بکەیت. هاتوونەتە ناو پەرلەمان وەرە لەوێ بیروبۆچوونەکانت بخەڕوو. دەسەڵاتی خۆت بۆ داکۆکیکردن لە رێکخراوە تیرۆریستە چەکدارەکان بەکار مەهێنە".
چاوشئۆغڵو بەشداری لە کۆڕی "دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەکین" کرد کە لە لایەن راهێنەر و نووسەر، دکتۆر شابان کزڵداغ-ەوە دەگێڕدرا و لەلایەن قۆڵی ژنان و گەنجانی ئاک پارتی لە بنکەی رۆشنبیری ئەنتاڵیا، رێکخرابوو.
چاوشئۆغڵو بە ئاماژە دان بەوەی کە هیچ مرۆڤێکی خاوەن دیدگا پەنا بۆ توندوتیژی نابات، گوتی: "ئەگەر کەسێک ئایدۆلۆجیا و بۆچوونێکی هەبێت، داکۆکی لێ دەکات. ئەگەر هەلومەرجەکان سەختیش بن داکۆکیان لێ دەکات. بەڵام ئەو کەس و لایەنانەی کە داکۆکیکار بۆ دیدگاکانیان نادۆزنەوە پەنا دەبەنە بەر توندوتیژی. تیرۆریستان چونکە کەسانێک نابیننەوە کە خۆبەخشانە پشتگیرییان بکەن بۆیە پەنا دەبەنە بەر توندوتیژی. ئەوەی ئێستا لە باشووری رۆژهەڵات و سووریا زۆرترین ستەمکاری لە خوشک و برایانی کورد دەکەن یەپەگە/پەکەکەیە. هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خوشک و برایانی کورد ئایدۆلۆجیای ئەوانیان بە دڵ نییە. دەتوانیت لە چوارچێوەی یاساکانی دەوڵەتدا بیروبۆچوونی خۆت ئازادانە دەربڕی و داکۆکی لێ بکەیت. هاتوونەتە ناو پەرلەمان وەرە لەوێ بیروبۆچوونەکانت بخەڕوو. دەسەڵاتی خۆت بۆ داکۆکیکردن لە رێکخراوە تیرۆریستە چەکدارەکان بەکار مەهێنە".