Burak Akay
24 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2021
چاناککالە-AA
لە گەرووی چاناککالە، ١٤٣ کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کران کە لەناو بەلەمێکی ماسیگریدا خۆیان حەشاردابوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئەجەئابات بەلەمێکی ماسیگرییان خستە ژێر چاودێرییەوە کە بەشێوەیەکی گوماناویی بەدەریادا دەڕۆیشت.
تیمەکان لە ناو بەلەمەکەدا، ١٤٣ کۆچبەری نایاساییان دەستگیر کرد کە هاووڵاتیی چەند وڵاتێکی جیاواز بوون و لە نێویاندا ژن و منداڵیش هەبوون.
کۆچبەرەکان دوای ئەنجامدانی رێکارەکانیان، برانە ناوەندی دووبارە ناردنەوەی کۆچبەرانی شارۆچکەی ئایڤاجک.
شەش تۆمەتباریش بە تۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە کۆچبەرانەوە، دەستبەسەرکران.