Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
11 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2017
لوكا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند رژێمی ئه‌سه‌د له سووریا ناتوانێت به‌رده‌وامبێت و پێویسته ساتێك زووتر حكوومه‌تی راگوزه‌ر پێكبهێنرێت.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو دوای به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی هاوبیر له‌باره‌ی سووریاوه كه له‌چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی G7دا له شاری لوكای ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، بۆ رۆژنامه‌وانانی مێدیا توركییه‌كان دوا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وڵاتانی هاوبیر له‌باره‌ی سووریاوه دوای هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مریكا دۆخه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و گوتی: "وه‌ك ده‌زانن وه‌زیری دەره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیڵه‌رسن دوای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات. لێره‌دا باسمان له‌و بابه‌تانه كرد كه پێویسته له‌گه‌ڵ مۆسكۆ تاوتوێ بكرێت. ئاشكرایه ئیدی سووریا ناتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌م رژێمه‌دا به‌رده‌وامبێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ساتێك زووتر حكوومه‌تی راگوزه‌ر پێكبهێنرێت. پێویسته قۆناغێكی سیاسی ده‌ستپێبكرێت كه گرنتیی سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته بكات. هه‌روه‌ها درێژه به به‌ره‌نگاربوونه‌وی داعش و به‌ره‌ی نوسره بدرێت".
- "پێویسته درێژه به كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان نه‌درێت"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆچوونه‌كانی توركیای خستووه‌ته‌ڕوو و، گوتی: "پێویسته رژێم نه‌ك به چه‌كی كیمیاوی، به تانك و چه‌كی ته‌قلیدیش درێژه به هێرشكردنه سه‌ر ئۆپۆزسیۆن و كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان نه‌دات. پێویسته رێگە له‌وه بگیرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی ئاگربه‌ست راگه‌یه‌نراوه رژێم ناوبه‌ناو ئاگربه‌ست پێشێل ده‌كات. بۆردومان ده‌كات و، تانك و بۆمبی به‌رمیلی به‌كارده‌هێنێت. پێویسته رێگە له‌وانه‌یش بگیرێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له مه‌ترسییه‌كانی دیكه كردووه له سووریادا و، گوتی: "لێره‌دا به‌تایبه‌تی جه‌ختمان کردەوە له‌سه‌ر ئەوەی کە پێویسته ئاماده‌بین له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر ئیدلب، هاوشیوه‌ی ئه‌وه جارێكی دیكه‌ش جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته رووسیا قایل بكرێت له‌باره‌ی سووریایه‌كی بێ ئه‌سه‌د. وڵاتانی هاوڕا له‌سه‌ر پرسی سووریا زۆر تا كه‌م بۆچوونی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو. به‌ڵام ئێمه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه باشترین چاره‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسییه. پێویسته ده‌ست به دانوستانێك بكرێت كه به‌رهه‌می واتاداری هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی. له ئێستادا پێویسته ئیدی كۆتایی به ستراتیجهتی خهڵافاندنی رژێم بهێنین. پێویسته سووریا به‌واتای راسته‌قینه به‌ره‌و حكوومه‌تی كاتی، ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردن هه‌نگاو بنێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی لەوەکرد کە ئەگەری هەیە دووبارە رژێمی ئەسەد چەکی کیمیاوی بەکاربهێنێتەوە و گوتی: ''بەپێی ئەو زانیارییانەش کە بەدەست ئێمەوەیە، هێشتا رژێم ئەو توانایەی هەیە. توانای بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی هەیە. پێشتر و دوای ئەوەی کە رژێم لە ساڵی 2013دا چەکی کیمیاوی بەکارهێنا، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەوڵیان دابوو بۆ ئەوەی کە سووریا لە چەکی کیمیاوی پاک بکرێتەوە و چەکە کیمیاوییەکانی لەدەست بسەنرێت. ئەوە دەبینرێت کە یان رژێم راستگۆیانە مامەڵەی نەکردووە و بەشێک لە چەکە کیمیاوییەکانی گلداوەتەوە و رادەستی نەکردووە، یان دواتر رژێم لە سەرچاوەیەکەوە ئەو چەکانەی دەستکەوتووە و کەسانێک داویانەتێ یان ئەو وڵاتانەی پشتیوانیی دەکەن، یاخود گرووپەکان و رێکخراوە تیرۆریستییەکان، جا ئیتر هەر لایەکیان بێت، لەوانەیە لەوانی وەرگرتبێت. جگە لەو دوو بژاردەیە، بژاردەی دیکە بوونی نییە. یان ئەو کاتە هەموو چەکەکانی رادەست نەکردووە یان دواتر بەشێوەیەک ئەو چەکانەی دەست خستووە. پێویستیش دەکات رێگە لە دووبارە بەکارهێنانەوەی بگیرێت. تا ئەو کاتەش کە رژێمی ئەسەد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، هەموو مەترسییەکان وەک ئەوەی کە هەن و بەزیادیشەوە درێژەیان دەبێت. ئەمەش بۆ داهاتووی سووریا دۆخێکی تەندروست نییە''.