Abdullah Shukur
25 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2016
ئەنقەرە
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا نومان کورتوڵموش: "لەبارەی بۆردومانەکان بە تۆپی ھاوەن بۆ سەر کلیس پێشگری سەربازیی زیاتر دەگیرێتەبەر. لە چوارچێوەی ھاوکاری دارایی گشت ئەو شوێنانەی کە زیانیان پێگەیشتووە قەرەبوو دەکرێنەوە. ھاوکات بڕیاردراوە بە پێی پێویستی پارێزگاکە فەرمانبەران دابمەزرێنن و نۆ مانگی دیکەش گرێبەستی فەرمانبەرانی دیکە درێژ بکرێتەوە".
کورتوڵموش گوتیشی: "بە ھیوام کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رووسیا لە دوای قۆناغی کەوتنەخوارەی فڕۆکەکە ئاسایی ببێتەوە. رۆیشتنی شاندنی کشتوکاڵی بۆ ئەوێ نیشانەیەکە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان، ھیوادارم دەرئەنجامی ئەرێنی ھەبێت".