Sangar Hamad Azeez
21 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2017
نیویۆڕک - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە.
ئەردۆغان کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ٧٢مین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆکە، بەردەوامە لە دیدار و چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان.
لەم چوارچێەوەیەشدا ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ئوتێلی (Lotte New York Palace) لە نیویۆڕک کاتژمێر ١٠:١٥ بەکاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری وزە و سەرچاوەکانی سرووشتییەکان، بەرات ئالبایراک و سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەڕاڵ خوڵوسی ئاکار و راوێژکاری میت، هاکان فیدان و باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن، سەردار کلچ و نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرەیدون سنیرئۆغڵو و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن بەشدار بوون.