Muhammet Ali Kemal
09 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2016
- سەڵاحەددین دەمیرتاش: "هەدەپە تاکە پارتە کە پەیوەندیی بە رێکخراوی فەتحوڵڵا گولەنەوە نییە. پێشتریش لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەماندا گوتوومە، بەرپرسانی باڵای مەهەپە، جەهەپە و ئاکەپە، لەگەڵ رێکخراوی فەتحوڵڵا گولەندا لە پەیوەندییەکی ئۆرگانیدان، تا ئەم دواییانە. هەندێکیان ئاگایان لە کودەتاکە هەبووە. مەبەستم بەرپرسانی باڵای هەر سێ پارتەکەیە''.
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، سەڵاحەددین دەمیرتاش رایگەیاند ''ئەوەی کە مرۆڤەکان لە یەنیکاپی گردبوونەوە و تامی هەستی پێکەوەییان کرد، ئێجگار مانادارە، جێگەی رێزە بەڵام سیاسەتمەدارەکان و ئەوانەی کە لەسەر ستەیج بوون، شایەنی ئەو هەستە نەبوون. بەپێچەوانەوە لەوێ عەقڵییەتێکی سیاسی نمایش کرا کە لە رێگەی خۆ دەرخسنێکی نەتەوەپرستانەوە هەوڵیدا گوناهەکانی بەئاڵایەک پەردەپۆش بکات''.
سەڵاحەددین دەمیرتاش لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی بابەتەکانی رۆژەڤی کرد.
دەمیرتاش ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمەڵگە دژی کودەتایە، سەرەڕای ئەو رێکارانەش کە دەسەڵات گرتوویەتییە بەر، بەڵام کۆمەڵگە کودەتای وەک بژاردەیەک تەماشا نەکردووە.
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە ئاشکرای کرد بەشداریکردنی ملیۆنەها کەس لە کۆبوونەوەی جەماوەریی دیموکراسی و شەهیداندا و رەتکردنەوەی کودەتا جێگەی رێزێکی زۆرە و رایگەیاند ''ئێمە هاوڕا و هاوهەستین لەگەڵ ئەواندا بەڵام ناتوانین هەمان شت بڵێین بۆ دیمەنی سەر ستەیجەکەی یەنیکاپی. هەڵوێستی گەل چەندێک جێگەی رێز بێت، دوڕوویی و بێ متمانەیی سەر ستەیجەکە ئەوەندە قێزەونە. هەدەپە لەسەر ئەو ستەیجە بوونی نییە چونکە تاکە پارتە کە پەیوەندیی بە فەتحوڵڵاوە نییە. پێشتریش لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەماندا گوتوومە، بەرپرسانی باڵای مەهەپە، جەهەپە و ئاکەپە، لەگەڵ رێکخراوی فەتحوڵڵا گولەندا لە پەیوەندییەکی ئۆرگانیدان، تا ئەم دواییانە. هەندێکیان ئاگایان لە کودەتاکە هەبووە. مەبەستم بەرپرسانی باڵای هەر سێ پارتەکەیە''.
سەڵاحەددین دەمیرتاش داوای کرد تەماشەیەکی رابردوو بکرێت و ئەوە ببینرێت کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا کاندیدی هاوبەش لەلایەن کێوە دیاری کرا. جەختیشی لەوەکردەوە کە ئەوان بەلەبەرچاوگرتنی هەموو شتێک درێژە بە خەباتی دیموکراتییانەی خۆیان دەدەن و رایگەیاند:
''ئەوەی کە مرۆڤەکان لە یەنیکاپی کۆبوونەوە و تامی هەستی پێکەوەییان کرد، ئێجگار مانادارە، جێگەی رێزە بەڵام سیاسەتمەدارەکان و ئەوانەی کە لەسەر ستەیج بوون، شایەنی ئەو هەستە نەبوون. بەپێچەوانەوە لەوێ عەقڵییەتێکی سیاسی نمایش کرا کە لە رێگەی خۆ دەرخستنێکی نەتەوەپەرستانەوە هەوڵیدا گوناهەکانی بەئاڵایەک پەردەپۆش بکات''.
دەمیرتاش رایگەیاند ''کەموکوڕییەکەی ئەوێ هەدەپە نییە بەڵکو عەقڵییەتی دیموکراتییە. تۆزقاڵێک لە دیموکراتی و بنەماکانی دیموکراتی لەوێ بوونی نییە. هەر سەرکردەیەکی سیاسی لەوچوارچێوەیەدا کە خۆی دەیزانێت قسەی کردووە. لەوێ کەشێکی یەکگرتوویی و شتی لەوجۆرە بوونی نییە. کۆمەڵگە تەنها لەدژی کودەتاکان پەیامی یەکگرتوویی داوە بەڵام سیاسەت نەیتوانیوە بچووکترین بەرنامە سەبارەت بەو چاوەڕوانییەی گەل پێشکەش بکات. ئایا رێگەی گەڕانەو لەم هەڵەیە هەیە؟ باوەڕم وانییە هەبێت. چونکە تاوانەکان و گوناهەکان زۆر گەورەن. ئەگەر بێت و لێکۆڵینەوەیەکی راستەقینە و دادپەروەرانە هەبێت، ئەوا زۆرینەی سیاسەتمەدارە دیارەکان هاوشێوەی بابەتەکانی رێکخراوی گولەن و کودەتا، تیا دەچن. هۆکاری ئەو هەموو هێرشە رێکخراوەی کە دەکرێتە سەر هەدەپەش، هەر ئەمەیە''.
سەڵاحەدین دەمیرتاش گوتیشی: ''ئەی ئەوانەی بیر لە جێهێشتنی وڵات دەکەنەوە و لەهەوڵی گەڕان بەدوای ژیاندان لەوڵاتێکی دیکە، نەکەن تووشی بێ ئومێدی ببن. ئەم وڵاتە هی ئێمەیە، هی هەموومانە و ئێمە لێرە دیموکراتییەکی بەهێز بنیات دەنێین''.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، جەختی کردەوە لەوەی رێگە نادەن شرنەخ و هەکاری لە لیستی پارێزگاکان دەربهێنرین.