Andaç Hongur,Sefa Mutlu,İsmail Özdemir
04 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكوزیرانی توركیا بینالی یڵدرم رایگەیاند: "ئه‌گه‌ر ئێوه سیاسه‌ت به ده‌سته‌به‌رێك ده‌بینن بۆ ئه‌نجامدانی تاوان له‌په‌نایدا، له هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌دان. توركیا ده‌وڵه‌تی یاسایه. ئه‌گه‌ر به‌ڕێز باخچه‌لی، به‌ڕێز كڵچدارئۆغڵو، به‌ڕێز بایكاڵ و به‌شێكی زۆر له په‌رله‌مانتاران بێن و ئیفاده بده‌ن، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی هه‌ده‌په‌ش بێن و ئیفاده بده‌ن. ئه‌گه‌ر له‌مه خۆتان بدزنه‌وه، نابێت ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌رببڕن."
دوای به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كدا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ده‌ریاوانییه‌وه، یڵدرم وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه‌ی دیاربه‌كر یڵدرم گوتی: "ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی رێکخراوی تیرۆریستی لە دیاربەکر هێرشی تیرۆریستی ئەنجامدا و سەرلەنوێ رووی چەپەڵ و دزێوی خۆی نیشاندا. لەخاڵێکی قەرەباڵغ لە ناوچەیەک کە هاووڵاتییان بەوێدا تێدەپەڕین و دەچوونە سەر کار، قوتابیان بەوێدا دەچوونە قوتابخانە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە. تاکو ئێستا زانراوە کە هەشت کەس گیانیان لەدەست داوە و لەنێویاندا دوو پۆلیس هەن. پێنج هاووڵاتیی مەدەنی و تەکنیکارێک گیانیان لەدەست داوە. تیرۆریستێک کوژراوە. لەو ١٠٠ بریندارەی چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەکان وەردەگرن، ٩٣یان رەوانەی ماڵەوە کراون. حەوتەکەی دیکەشیان هێشتا لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن ".
- "ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌درێت له‌چوارچێوه‌ی یاسادایه"
یڵدرم له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی هه‌ده‌په كه ئاماده نه‌بوون بچنه به‌رده‌م دادگا رایگه‌یاند: "تورکیا دەوڵەتێکی یاساپارێزە. هیچ کەسێک لەسەرەوەی یاسا نییە. هەموو هاووڵاتییانمان لەبەرامبەر یاسادا یەکسانن. ئەوەی ئەنجام دەدرێت لە چوارچێوەی یاسادایە. پێشتر دادگا بانگهێشتی ئەو ١٥٤ پەرلەمانتارانەی کردبوو کە مافی پارێزبەندییان لەسەر هەڵگیراوە. جگە لە پەلەمانتارانی هەدەپە پەرلەمانتارانی پارتەکانی دیکە هەموویان چوون و ئیفادی خۆیان دا و رێوشوێنی یاسایی بەردەوامە. لەکۆی ٥٥ پەرلەمانتاری هەدەپە تەنها یەک پەرلەمانتاریان بەدەم بانگهێشتەکەی دادگاوە چوو. واتا دان نانێن بەسەرورەریی یاسادا. بۆیە ئەم هەنگاوانەی گیراونەتە بەر بۆ ئەوەیە بانگهێشتی دادگا جێبەجێ بکرێت".
- "پێویسته سیاسه‌ت و تیرۆر، ئیراده‌ی میلی له‌گه‌ڵ یه‌كتر تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین"
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، كه گوتبووی "ئه‌وانه‌ی به هه‌ڵبژردن هاتوون، رێگای رۆیشتنیشیان هه‌ر هه‌ڵبژاردنه"، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم گوتی: "ئه‌وانه‌ی به هه‌ڵبژاردن هاتوون و، چوونه‌ته ناو تیرۆره‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت باجی ئه‌وه بده‌ن. پێویسته له‌وێ كاره‌كه تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێز كڵچدارئۆغڵو مه‌به‌ستی بوو كاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی بێت، ئه‌وا دوو شتی تێكه‌ڵ به یه‌ك كردووه. پێویسته سیاسه‌ت و تیرۆر، ئیراده‌ی میللی له‌گه‌ڵ یه‌ك تێكه‌ڵ نه‌كرێت. به هه‌ڵبژاردن هاتن، خزمه‌تی هاووڵاتیانتان كرد، ژیانی هاوولاتیانتان ئاسان كرد، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا یان به‌رده‌وام ده‌بن، یانیش كۆتایی به ئه‌ركه‌كه‌تان دێت. رووداوه‌كه‌ی ئێره جیاوازه. كاره‌كه‌ی ئێره به ته‌واوه‌تی رێوشوێنی یاساییە. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژێردراون ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆردا جووڵه ده‌كه‌ن، هانی تیرۆر ده‌ده‌ن و بوێریان ده‌ده‌نێ، ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی لۆجستیان ده‌كه‌ن و به‌هۆی ئه‌و ههڵسوكهوتانهیانهوه به گۆرانكاریی له ده‌ستووردا پارێزبه‌ندییه یاساییه‌كانیان هه‌ڵگیراوه، كارێكی یاساییه له‌باره‌ی په‌رله‌مانتارانه‌وه. پێویسته بابه‌ته‌كه به ئاشكرا بخرێته‌ڕوو. نابێت سه‌ر له هاووڵاتیان بشێوێندرێت".
له وه‌ڵامی رسیارێكدا سه‌باره‌ت به بانگه‌وازی كه‌جه‌كه بۆ چالاكی و خۆپیشاندان، یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و جۆره بانگه‌وازانه هه‌میشه كراون و، گوتی: "پێش ئه‌م بانگه‌وازه با ئه‌وانه بانگه‌واز ئاڕاسته‌ی چه‌كداران و لایه‌نگرانی خۆیان بكه‌ن كه ئه‌مڕۆ له دیاربه‌كر ده‌یان تۆن بۆمبیان به‌و پۆلیسانه‌دا ته‌قانده‌وه كه ئاسایشی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و هاووڵاتیان ده‌پارێزن، پاشان ده‌بینین".
یڵدرم، باسی له‌وه‌یش كرد كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه و گه‌ل گوێ به‌و بانگه‌وازانه ناده‌ن و، گوتی: "شوێنێك نییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆی نه‌چین. توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. تا ئه‌و شوێنه‌ی بۆی هه‌ڵدێن راوده‌نرێن و، هه‌موو هاووڵاتیانمان ده‌توانن به ئازادی له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته‌دا كه 780 كیلۆمەتر گه‌شت بكه‌ن. تا سەدلەسەد ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی گیان و ماڵ و، كۆتایی هێنان به هه‌موو جۆره هێرشێكی چه‌كداریی بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان".
گوتیشی: "سیاسه‌ت نابێته قه‌ڵغانی ئه‌نجامدانی تاوان. ئه‌گه‌ر ئێوه سیاسه‌ت وه‌ك متمانه‌یه‌ك بۆ خۆتان بۆ ئه‌نجامدانی تاوان ده‌بینن ئه‌وا له هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌دان. توركیا ده‌وڵه‌تێكی یاسایه. ئه‌گه‌ر به‌ڕێز باخچه‌لی، به‌ڕێز بایكاڵ، به‌ڕێز كڵچدارئۆغڵو و زۆرێك له په‌رله‌مانتاران بچن و ئیفاده بده‌ن، ئه‌وا دهبێتههدهپهییهكانیش بچن و ئیفاده بده‌ن. ئه‌وه‌نده ئاسانه. كاتێ له‌وه راتان كرد، نابێت تانه له‌و ئه‌نجامه بده‌ن كه دێته‌ئاراوه. پێویسته یاسا سه‌روه‌ربێت".
- "ده‌توانرێت له‌رووی ئه‌منییه‌وه ناوبه‌ناو په‌نا بۆ ئه‌و جۆره رێوشوێنانه ببرێت"
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له كاته‌كانی به‌یانییه‌وه هێڵی ئینته‌رنێت و كردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هێواش بووه‌ته‌وه، یڵدرم گوتی: "ده‌توانرێت له‌رووی ئه‌منییه‌وه ناوبه‌ناو په‌نا بۆ ئه‌و جۆره رێوشوێنانه ببرێت، ئه‌وانه رێوشوێنی كاتین، هه‌ركات مه‌ترسی نه‌ما و له‌ناوچوو هه‌موو شتێك ئاسایی ده‌بێته‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كۆبووه‌ته‌وه، یڵدرم گوتی: "به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان لێره به‌رنامه‌ی هه‌یه. ئێمه‌یش به‌رنامه‌مان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه... ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌بوو پلانی بۆ دانرابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره بوو، سه‌ردانم کرد و له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه زانیارییم پێدا".