Mazın Asad
24 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم: "لەگەڵ ئەمریکا ھاوڕاین لەسەر بابەتێک کە ئەویش بڵاو نەبوونەوەی چەکدارانی پەدەیە لە رۆژئاوای فورات و نەبوونی ھیچ چالاکییەکی لەوێدا. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ھەڵسەنگاندنمان لەبارەی ئەم بابەتەش کرد. ئەمریکا جارێکی دیکە پێداگری خۆی لەوبارەیەوە نیشان دا و پەیەدە/یەپەگە لە رۆژئاوای فورات بوونی نابێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم گوتی: "لەگەڵ ئەمریکا ھاوڕاین لەسەر بابەتێک کە ئەویش بڵاو نەبوونەوەی چەکدارانی پەدەیە لە رۆژئاوای فورات و نەبوونی ھیچ چالاکییەکی لەوێدا. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ھەڵسەنگاندنمان لەبارەی ئەم بابەتەش کرد. ئەمریکا جارێکی دیکە پێداگری خۆی لەوبارەیەوە نیشان دا و پەیەدە/یەپەگە لە رۆژئاوای فورات بوونی نابێت".
دوای کۆبوونەوەی یڵدرم و جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، ھەردوو سەرکردە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ساز کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیان دایەوە.
یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە چەکدارانی پەیەدەش چاودێری چەکدارانی داعش دەکەن و بەم پێیەش لە لایەکەوە ھەوڵ دەدەن بۆ باکوور بچن و لە لایەکی ترەوە ھەوڵ دەدەن لە باشوورەوە بۆ ناوچەی عەفرین بچن و زیاتر گوتیشی: "بەو ھۆیەوە ھەم بۆ پاراستنی سنوور و ھەمیش بۆ پاراستنی ئاسایشی گیان و ماڵی ئەو ھاووڵاتیانە لە بەرامبەر ھاوێشتنی ھاوەنەکان، لە دوێنێ شەوەوە ئۆپەراسیۆنێک بە پاڵپشتی ئاسمانی دەستی پێکرد. بەرپەرچی ئەو چەکدارە تیرۆرستانە کرایەوە کە بۆ ئێرە دەھاتن".
سەرۆکوەزیرانی گوتیشی: "لەگەڵ ئەمریکا ھاوڕاین لەسەر بابەتێک کە ئەویش بڵاو نەبوونەوەی چەکدارانی پەدەیە لە رۆژئاوای فورات و نەبوونی ھیچ چالاکییەکی لەوێدا. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ھەڵسەنگاندنمان لەبارەی ئەم بابەتەش کرد. ئەمریکا جارێکی دیکە پێداگری خۆی لەوبارەیەوە نیشان دا و پەیەدە/یەپەگە لە رۆژئاوای فورات بوونی نابێت".
یڵدرم ھەڵوێستی تورکیای لەبارەی پەیەدە و یەپەگە خستەڕوو و گوتی: "بۆچوونی گشتی ئێمە لەبارەی پەیەدە و یەپەگە ئەمەیە: ئێمە دەزانین کە ئەمانە لەگەڵ پەکەکە تێکەڵبوون و کار لەگەڵ پەکەکە دەکەن. لەوانەیە ئەمانە ھاوکار بن لە بەرەنگاربوونەوەی داعش بەڵام ئەمریکا دەبێ ئەوە بزانێت کە لەوانەیە رۆژێک بتوانی گرووپێکی تیرۆریستی بە گرووپێکی تیرۆریستی دیکە لەناو ببەیت بەڵام لە دوای ئەمە، پرسیاری ئەوە دێتە پێشمان کە ئەم گرووپە تیرۆریستییە چۆن لە ناو ببەین. بەم پێیەش بۆ ئەوەی کە مەترسییەکە گەورە نەبێت، دەبێ دووبارە چاو بە بۆچوونەکان لەبارەی یەپەگە و پەیەدە بخشێنرێتەوە".