Hüseyin Burak Demirer
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە- AA
ئەفسانەی تۆپی پێ، لیۆنێل مێسی کە لەئێستادا یاریی بۆ یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەکات، بووە براوەی خەڵاتی "تۆپی زێڕین".
ئەم خەڵاتە لە ساڵی ١٩٥٦ەوە لەلایەن گۆڤاری "France Football"ەوە دابەش دەکرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠٢٠دا دابەش نەکرا و خرایە ئەمساڵ.
مێسی دوای بردنەوەی خەڵاتی "تۆپی زێڕین" لە ساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٥ و ٢٠١٩ ئەمساڵیش بۆ جاری حەوتەم خەڵاتەکەی بردەوە.