رۆما - AA
لە خولی ١٦ی کۆتایی جامی ئیتاڵیا (Coppa Italia)دا، یانەی یوڤێنتوس بە ئەنجامی ٤-١ لە یانەی سامپدۆریای بردەوە و یانەی لازیۆیش لە خولەکی زیادکراودا بە ئەنجامی ١-٠ لە یانەی ئۆدینزی بردەوە و توانیان بگەنە چارەکی کۆتایی.
یانەی یوڤێنتوس کە لە یاریگای ئالیانز لە شاری تۆرینۆ میوانداریی یانەی سامپدۆریای کرد، گوڵەکانی لە رێگەی خوان کوادرادۆ لە خولەکی ٢٥، دانييلی روگانی لە خولەکی ٥٢، پاولۆ دیبالا لە خولەکی ٦٧ و لێدانی سزا لە رێگەی ئالڤارۆ مۆراتا لە خولەکی ٧٧دا، تۆمار کرد.
یانەی میوانیش تاکە گۆڵی خۆی لە رێگەی ئاندریا کۆنتی لە خولەکی ٦٣دا، تۆمار کرد.
لە یارییەکی دیکەدا، یانەی لازیۆ لە یاریگای رۆما ئۆڵۆمپیاد رووبەڕووی یانەی ئۆدینزی بووەوە.
لازیۆی خاوەن یاریگا لە خولەکی ١٠٦ی کاتی زیاد کراودا لە رێگەی چیرۆ ئیمۆبێلی گوڵێکی تۆمار کرد و گەیشتە چارەکی کۆتایی خولەکە.
هەر لە خولی ١٦ی جامەکەدا، ئەمڕۆ ساسۆلۆ-کالیاری، ئینتەر-ئیمپۆلی یاریی دەکەن، هەروەها رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی کانوونی دووەم رۆما-لیسی یاریی دەکەن.