Betül Yürük
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2020
نیویۆرك - AA
هه‌ر یه‌ك له جێف بیزۆس، تیم كۆك، سه‌نده‌ر پیشای و مارك زوكه‌ربێرگ به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێكاری كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا ئامازۆن، ئه‌پڵ، گووگڵ و فه‌یسبووك كه ناوه‌نده‌كه‌یان له ئه‌مریكایه له باره‌ی قۆرخكاری له لیژنه‌ی چاودێری كۆنگرێسی ئه‌مریكا ئیفاده ده‌ده‌ن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له ساڵی رابردووه‌وه درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێكاری ئه‌و چوار كۆمپانیا گه‌وره‌یه، رۆژی چوارشه‌ممه، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی لیژنه‌كه ده‌ده‌نه‌وه سه‌باره‌ت به باڵاده‌ستی كۆمپانیاكانیان به‌سه‌ر بازاڕه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ر یه‌ك له بیزۆس، كۆك، پیشای و زوكه‌ربێرگ له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌شداری له دانیشتنه‌كانی كۆنگرێسدا بكه‌ن.