Mücahit Oktay
11 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2022
نیویۆرک - AA
کۆمپانیای ئەپڵ بڵاوی کردەوە بەرھەمھێنانی ئامێری گوازراوەی میوزیک، ئایپۆدی راگرتووە.
جێگری پێشکەوتووی سەرۆک بۆ کاروباری بە بازاڕکردن لە ئەپڵ، گرێگ جۆسویاک لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد دوایین مۆدێلی ئایپۆد کە بریتییە لە ئایپۆد تەچ، چیتر بەرھەم ناھێنرێت و تایبەتمەندییەکانی لێدانی میوزیکیان لەگەڵ زۆرێک لە بەرھەمەکانی دیکەیان تێکەڵاو کردووە و بەوشێوەیەش شوێنی ئایپۆدیان پڕکردووەتەوە.
ئەم بڕیارەی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی، ئاماژە بە کۆتاییھاتنی سەردەمی ئامێری گوازراوەی میوزیک دەکات کە کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٠١دا دەستیپێکرد. ئەپڵ بڵاویشی کردووەتەوە تا ئەو کاتەی پێداویستییەکانی ئایپۆد تەچ لە بازاڕدا ھەبێت، ئامێرەکەش لە بازاڕدا دەمێنێتەوە.
دوایین مۆدێلی ئایپۆد تەچ کە لە ساڵی ٢٠١٩دا خرابوویە بازاڕەوە، توانای ھەبوو تا ھەزار گۆرانی بە کوالیتی سیدی تۆماربکات.
لە رێگەی ڤێرژنی یەکەمی ئایپۆد تەچەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا خرابوویە بازاڕەوە و زۆرتر لە ئایفۆن دەچوو، جگە لە گوێگرتن و لێدانی میوزیک و گۆرانی، دەتوانرا ھەریەک لە خزمەتگوزارییەکانی ئایمەسج و فەیستایم بەکاربھێنرێت.